محھ‌ممھ‌د عھ‌لی عھ‌ونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونیەوە ڕەوانە کراوە)

محەممەد عه‌لی عەونی ( له دایکبووی ۱۸۹۷ زایینی له شاری سوێرکی، لیوای ئامه‌د- مردووی ۱۱ی ته‌موزی۱۹٥۲ له قاهیره ) پلەی یە‎‌کەم و دووهەمی خوێندنی له تورکیا تەواو کردووه و بۆ فێربوونی زانستی ئایینی و عەڕه‌بی چۆتە میسر و له قاهیره له ئەزهەر خوێندوویه‌تی و کارنامه بەرزی ساندووه. زمانەکانی فارسی و فەڕه‌نسی زۆر باش زانیوه، ده‌گەل بنەماڵەی بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبووندا به‌شدار بووه. لە بەر کوردایەتی کردنی، تورک نەیانهێشتووه بگەڕێتەوه نیشتمانی خۆی و هه‌ر له میسر ماوەتەوه و له دیوانی شاهیدا به وەرگێڕی زمانه ڕۆژهەڵاتیه‌کان دامەزراوه.

شەڕه‌فنامەی فارسی له‌ چاپ داوەتەوه و پێشەکی و پەڕاوێزی زۆر به هێژای له‌سه‌ر نووسیوه. هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌فنامه کردۆته عه‌ڕه‌بی و له پاش مه‌رگی ئه‌و ساڵی ۱۹٥۸ له لایه‌ن وزاره‌تی ته‌ربیه‌ی میسر له چاپ دراوه‌.

مه‌سه‌له‌ی کورد (القضیة الکردیة) ی "بلوچ شێرکۆ"ی به عه‌ڕه‌بی نووسیوه‌ته‌وه. " خولاسه‌ی تاریخی کورد و کوردستان" و " تاریخی دوه‌ل و ئه‌ماراتی کوردی"ی مامۆستا ئه‌مین زه‌کی به‌گی کردوون به ‌عه‌ڕه‌بی و به په‌راوێزی زۆر بایخدار ڕازاندوونه‌وه. جزمی دووهه‌می "مشاهیر الاکراد"ی مامۆستا ئه‌مین زه‌کی به‌گی له چاپ داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌لێک نووسراوه‌ی زۆر به نرخی له‌ سه‌ر کورد و کورستان هه‌ن که تا ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.