مایین
مایین | |
---|---|
لقی | ئەسپ، مێ |
بەشێکە لە | ئەسپ |
بەرامبەر | stallion |
مایین یان ماھین دەوارێکە بە مێی وڵاخە بەرزە دەوترێت و لە خێزانی یەک سمەکانە. لە پاش تەمەنی سێ ساڵیدا پێدەگوترێت مایین و پێش ئەوتەمەنە بە جوانوو بانگ دەکرێت.[١]
ماین
یه‌کسمی مێ له زمانی کوردی‌دا به ماین ناسراوه و ناوی خۆی به سه‌ر خۆیه‌وه. ئه‌و کارانه‌ی له ئه‌سپی ده‌وه‌شێنه‌وه ماینیش ده‌یانکا، به‌ڵام ناسک و که‌م تا پشتتره.[٢]
پیاوی دهستنهڕۆیو له کوردستاندا بۆ کاروباری ژیان که‌لکی لێ وه‌رده‌گرێ و کاری قورس و سووکی خۆی پێ ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دهستڕۆیون ماینی ته‌نیا بۆ زاوزێ ڕاده‌گرن و ئه‌وه‌نده‌ی بزانن ئاوس نیه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، ده‌نا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه و گاڕانی ده‌که‌ن تا به ئیشتیای خۆی بله‌وه‌ڕێ. ماین به‌و مه‌رجه ئاوس نه‌بێ وه‌ک ئه‌سپ غارێن و ته‌ڕادی پێده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر دووباره سه‌رنج بده‌ینه‌وه سه‌ر به‌یته کۆنه‌کان ده‌بینین و بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هه‌رچی پیاوی گه‌وره و یه‌که‌یه‌که بووه به‌تایبه‌ت له کاتی شه‌ڕدا هه‌ر سواری ماین بووه، ئه‌گه‌ر لێی بکۆڵینه‌وه ئه‌و هۆیانه‌ی تێدا ده‌بینینه‌وه:
ئهلف: ماین سوار له هه‌ر کوێ به‌رهه‌ڵدا بکا هه‌ر له‌و جێ ده‌مێنێته‌وه و زۆر دوور ناکه‌وێته‌وه و سه‌ره‌ڕۆیی ناکا. ئه‌ڵبه‌ت یه‌ک یه‌ک ماینی تۆڕ هه‌ڵده‌که‌وێ که سوار پێی زه‌وت ناکرێ و مل پێوه ده‌نێ و سوار به‌جێ دێڵێ.
ب: ئه‌سپ زۆر ده‌حیلێنێ و بۆ کاری نهێنی نابێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ماین بێده‌نگتره.
س: هه‌زار ماین له ڕهوێکدا ڕه‌نگه به‌یه‌که‌وه بحاوێنه‌وه به‌ڵام دوو ئه‌سپ تا یه‌کیان ئەوی تر نه‌به‌زێنێ واز له کۆڕژن و شه‌ڕ و هه‌ڵڵا ناهێنن.
چ: ماین وه‌ک ئه‌سپ سڵ نیه و که‌متر ده‌سڵه‌مێته‌وه.
ه: فێر کردن و گرتن و ڕاهێنانی ماین له ئه‌سپ هاسانتره.
پ: رۆینی ماین نه‌رمتر و سوارییه‌که‌ی خۆشتره.
گ: له کۆنه‌وه تا باسی تیر هاوێژی و تفه‌نگ کراوه باسی سواریش هاتۆته گۆڕێ. سوارچاکه‌کانی قه‌دیم نێوانی دوو گوێی ئه‌سپی سهرڕاگریان به سێرهی تفه‌نگ له قه‌ڵه‌م داوه و له‌وێڕا نیشانه‌یان له ڕاو یا دوژمن گرتووه، چون ماین که‌متر بزۆزی ده‌کا و سه‌ری ڕاده‌گرێ، له به‌ر ته‌قه‌ی که‌متر ده‌سڵه‌مێته‌وه، ماین باشتره.
ئه‌وڕۆ ته‌نانه‌ت زانستیش باسی حه‌یای ماینی کردووه، ماین وه‌ختایه‌کی ژانی هاتێ ئه‌گه‌ر ئازاد بێ ده‌ڕوا و له جێیه‌کی چۆل ده‌زێ، ئه‌گه‌ر جێی چۆل ده‌ست نه‌که‌وت ده‌توانێ زانی خۆی 24 سه‌عاتان وه پاش دا. هه‌موو ساڵێ ماین بۆ ماوه‌ی 10 رۆژان وه فاڵ (لە مانگادا پێی دەڵێن بە کەڵ بوون، داوای نێر دەکات، لە سروشتدا وایە بەڵام ئێستا مرۆڤ دەستی خستۆتە ئەو کارەوەو هەر ٤ فەسڵ کێشەی نیەو مانگانە دێتە فاڵ )دێ و ئاماده‌ی ئاوسبوون ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به سه‌ر بچێ، چ چا بکرێ و چ چا نه‌کرێ له فاڵ ده‌که‌وێته‌وه.
له نیشانه‌کانی وه فاڵهاتنی ماین ئه‌وانه‌ن:
1- ڕواڵه‌تی زێی ده‌گۆڕێ.
2- زۆر ده‌حیلێنێ و خۆ بۆ نێو ئه‌سپان ده‌کوتێ.
٣- کە ئەسپی دیت ئاوی بۆ فڕێ دەدات و کلکی بۆ بەرز دەکات.
له‌و چه‌ند رۆژه‌دا ماین له ڕه‌وه ده‌گرنه‌وه و له ئه‌سپێکی چاک و ڕه‌سه‌ن و به‌ناوبانگی چا ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م کاره له ئاوسبوونی ڕه‌مه‌کی به‌رگری بکه‌ن. ناوچه‌ی وایه چڕ و ئه‌سته‌مه و نیازیان به یه‌کسمی به‌تاقه‌ت هه‌یه، بۆ جێگای وا ئێستر کاری خه‌ڵک مه‌یسه‌ر ده‌کا. ئێستریش بۆ ژیانی ئابووری زۆر به‌که‌ڵکه و له جێی خۆی ئەویش باسێکی تایبەتییە.
ماوه‌ی ئاوسێنی ماین ساڵهوهختێکی ته‌واوه(١١ مانگ)، کاتێک زا ساڵهوهختێکیش شیر ده‌دا به جانووهکهی( ئێستا مرۆڤ هەم دەستی خستۆتە ئەم ئیشەشەوەو، لە ٨-١٠ ڕۆژی دوای زاین چاکی دەکەنەوەو شیریش دەدات) تا ٦ مانگ جانوی لێ دەبڕن) کاتێک ساڵێک له ته‌مه‌نی جانوو تێپەڕی ماین سه‌رله‌نوێ دێته‌وه فاڵ و جانووهکهی له شیر ده‌کاته‌وه.
نەجابەتی جانوو دەگەڕێتەوە سەر ڕەگەزی خۆی بە جۆرێک قەت نابیندرێ وەپێش دایکی کەوێ کەچی جاشکی کەر هەمیشە لە پێش دایکی هەڵبەزدابەز و خەریکی لوشکهاویشتنە.
لە شێعرێکی فارسیا هاتووە:
کره اسب از نجابت در تعاقب می‌رود
کره خر از خریت پیش پیش مادر است
(واتە: جانوو لەبەر نەجابەتی هەمیشە لە دواوە دەڕوا و جاشک لەبەر کەرێتیانی لە پێش دایکی دەڕوا)
هەروەک لە ناوی خۆیڕا دیارە جاش ئەوە ڕەوشتییەتی!!
ئەو نوسینە من بە کەمێک دەستکاریەوە لە فەرهەنگی ژین وەرم گرتووە و سوپاس بۆ نوسەر و داڕێژەری ئەو نوسینە .
د.هەژیر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم «گیانلەبەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ^ Horses and horsemanship (6th ed.). [Danville, Ill.]: [Interstate Publishers]. ISBN 0-8134-2883-1.
- ^ سدیق، پ. ی. د. فاروق عومەر (2000-01-30). «جێپەنجەی فرێزی بەلێكسیكبوو لە پەرەسەندنی فەرهەنگی كوردیدا». Journal of Zankoy Sulaimani Part (B - for Humanities). 14 (6): 117–142. doi:10.17656/jzsb.10408. ISSN 1813-0852.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایین تێدایە. |