مایکرۆسۆفت ڕیدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکرۆسۆفت ڕیدەر (نەرمامێری پەرتووکی ئەلیکترۆنی)
پەرەپێدەر(ان)مایکرۆسۆفت
یەکەم وەشانئابی ٢٠٠٠؛ ٢٣ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٠-٠٨)
وەستێنراوە2.1.1 (Windows 98, NT 4.0, 2000, Me, ئێکس پی) 2.6.1 (Windows XP Tablet PC Edition, ویندۆز ڤیستا (with Origami Experience Pack or Touch Pack))
2.4.2 (Windows Mobile 6)
سیستەمی بەکارخەریویندۆز
جۆرپەرتووکی ئەلیکترۆنی ڕیدەر
مۆڵەتنامەProprietary freeware

مایکرۆسۆفت ڕیدەر (بە ئینگلیزی: Microsoft Reader) بەرنامەیەکی مایکرۆسۆفتە کە بۆ خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنیەکان بەکاردەھات. بە شێوەیەکی فەرمی لە ئابی ٢٠٠٠دا بڵاوکرایەوە، کە بەرنامەییەکی بەخۆڕایی بوو و دەتتوانی لە پێگەی سەرەکی مایکڕۆسۆفت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دایبگریت. بەڵام ئەم بەرنامەیە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٢دا داخرا و بەستەری داگرتنەکەشی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لابرا، ھەرچەندە لەوانەیە تاکو ئێستاش ئەو خەڵکانەی کە پێش بەسەرچوونی ڕێکەوتی داخرانی ئەم بەرنامەیە بەرنامەکەیان داگرتبێت و ھەتا ئێستاش بەکاربھێنن لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان.

مایکڕۆسۆفت ڕیدەر پاشگری lit. بەکاردەھێنێت بۆ پەڕگەکانی (فایلەکانی) کە کورتکراوەی وشەی (literature) یە کە بە مانای «وێژە» یاخود «ئەدەب» دێت. ئەم پاشگرەش لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١دا لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە داخرا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Microsoft is discontinuing Microsoft Reader effective August 30, 2012, which includes download access of the Microsoft Reader application from the Microsoft Reader website."Microsoft Reader 2005-08-22 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

پێگەی بەرنامەکە