مایتۆکۆندریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەندامۆچکەکان:
(١) ناوکیلە
(٢) ناوکەخانە
(٣) ڕایبۆسۆم
(٤) ڤێزیکل
(٥) ناوە پلازمە تۆڕی زبر
(٦) دەزگای گۆلجی (خانە)
(٧) پەیکەری خانە
(٨) ناوە پلازمە تۆڕی لووس
(٩) مایتۆکۆندریا
(١٠) ڤاکۆئۆل
(١١) سایتۆسۆل
(١٢) لایسۆسۆم
(١٣) سێنتریۆل

مایتۆکۆندریا یان وزەماڵە ( بە ئینگلیزی: Mitochondria ) ژمارەیەک ئەندامۆچکە (Organelle)ی تا ڕادەیەک قەبارە گەورەن. لە هەموو بەشەکانی سایتۆسۆلدا بڵاو بوونەتەوە، کە لە ناو خانە ناو ڕاستەقینەکاندا هەیە ، وەکو ئاژەڵ ڕووەک و کەڕوو . مایتۆکۆندریا بە پەردەیەکی دوو چین دەورەدراوە . مایتۆکۆندریا بە شوێنی کارلێکە کیمیاییەکان دادەنرێت کە گواستنەوەی وزە لە ئاوێتە ئەندامیەکانەوە بۆ ئەدینۆسینی سێ فۆسفات ( ATP ) دەگوێزێتەوە ، کە بە سەرچاوەی کیمیکە وزە دادەندرێت کە خانەکان بەکاریدەهێنن .


هەندێ لە خانەکان لەناو هەندێ لە زیندەوەرە فرەخانەکاندا مایتۆکۆندریایان لەناودا نیە وەکو (خڕۆکەی سووری شیردەرە پێگەیشتووەکان) ، وە ژمارەیەکی زۆر لە زیندەوەرە تاک خانەکان ژمارەی مایتۆکۆندریاکانیان کەم دەکەنەوە یاخود دەیانگۆڕن بۆ جۆرێکی دیکە لە ئەندامۆچکەی نێو خانە . فرمانی سەرەکی مایتۆکۆندریا بریتیە لە دابینکردنی وزە بۆ خانە بەڵام لەهەمان کاتدا بەشدارە لە کۆمەڵێک فرمانی دیکەی ناو خانەدا وەکو (سیگناڵی خانەکان ، هەمەجۆرکردنی خانە (cellular differentiation ) ، مردنی خانە ( cell death)) .

سەرچاوەکان[دەستکاری]