ماکیاڤیلیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماکیاڤیلیزم (بە ئینگلیزی: Machiavellianism) تیۆرێکی سیاسیە لەلایەن سیاسەتمەداری ئیتاڵی نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (١٤٦٩–١٥٢٧) داڕێژراوە لە کۆمەلێک ڕێنمایی و بۆچوون پێک ھاتووە سەبارەت بە حکومڕانی. لەم تیۆرە گەیشتن بە دەسەڵات بە ئامانجی کردەوەی سیاسی دەزانێ و بەھیچ بەربەرستێکی ئەخلاقی نابەسترێتەوە، لە ڕوانگەی ماکیان ڤیلیستییەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان ئەتوانرێت پشت بە ھەر ئامرازێک ببەسترێ تەنانەت ئەگەر ناپەسەند و دزێو بێت. پابەندی بە ئەخلاق و مرۆڤایەتی لەم تیۆرەدا ھیچ بایەخێکی نییە. ئەم تیۆرە پاشان بۆ ئەو دەسەڵاتدارانە بەکارھات کە بۆگەیشت بە ئامانجەکانیان لە ئەنجام دانی ھیچ تاوانێک سڵیان نەدەکردەوە لەگەل ئەوەش ھەندێک جار ئەم زارەوە بۆ دەسەڵاتدارە دیکتاتۆری و ستەمکارەکان بەکاردێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کتێبی فەرھەنگی سیاسی نوسینی ئەحمەد شەبانی سالی چاپ ١٣٨٩ی کۆچی خۆری