ماریۆ پارتی ٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماریۆ پارتی ٦ (بە ئینگلیزی: Mario Party 6) یارییەکی ڤیدیۆیی بۆردی ئاهەنگە بۆ کۆنسڵی گەیم کیوب. ئەمە شەشەمین یاری زنجیرەی ماریۆ پارتییە، لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە ئەمریکای باکوور لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ لە ئەوروپا لە ١٨ی ئازاری ٢٠٠٥ بڵاوکرایەو. ئەمە یەکەم یاری مارریۆ پارتییە کە تایبەتمەندی زیادەی مایکرۆفۆنی گەیم کیوبی تێدا بەکاردێت.

یاریکردن[دەستکاری]

ماریۆ پارتی ٦ هەمان جۆری یاریکردنی زنجیرەکانی پێش خۆی هەیە. یاریزانەکان بە دەوری تەختە دەڕۆیشتن بۆ کۆکردنەوەی دراوەکان کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ کڕینی ئەستێرەکان. جووڵە بە بەکارهێنانی بلۆکی "تاس" لە ژمارە ١ بۆ ١٠ ئەنجام دەدرێت. هەروەها یاریەکی تێدایە بەناوی یاری بچووک کە ئەو یاریزانانەی کە یاری بچووک دەبەنەوە واتایی ئەوەیە دراوەکە دەباتەوە. براوەکە یاریزانێکە کە زۆرترین ئەستێرەی هەیە لە کۆتایی یارییەکەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]