لەپێ لەپێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەپێ لەپێ یارییەکە لە هەندێ ناوچەی کورستاندا دەکرێ، زۆرتر بەهاران یان ڕۆژی خۆشی زستان، لە گوندەکاندا بەڕێوە دەچێت.

لەم یارییەدا کۆمەڵێک لاو لە شوێنێکی بەرزی ڕوو بە ئاوایی ڕادەوەستن، دەبنە دوو دەستەی ڕاست و چەپ و یەکێکیش دەبێتە سەرمەلا ، سەرمەلا مەچەکی چەپی ڕووەو ماڵەکان درێژ دەکا، لەپی دەستی ڕاستی دەهێنێ بە سەر مەچەکی چەپیدا و لەو کاتەدا دەڵێ:

  • « لەپێ لەپێ/ کەوشە چەپەکەی منت لە پێ/سەرسووری من دەرماڵی کێ؟»
  • «لەپێ لەپێ / دەمت تەپێ / هەڵسە بڕۆ بە دەست و پێ / لەمسەر گوندی، لەو سەر گوندی / وەبینە لۆم زۆر بەتوندی»

یەک بە یەک لە دوو دەستەی لای ڕاست و چەپی دەپرسێ، هەر کام ماڵەکەی هەڵێنا، دەستەی دۆڕاو دەبێ بە کۆڵ بیانبەن بۆ بەر ئەو ماڵە و بیانهێننەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

کتێبی یاری لە کوردەواریدا ، د. نەسرین فەخری ، بەرگی سێهەم، لاپەڕەی ١٠