لێکدانەوەی خەونەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیکردنەوەی خەونەکان
(بە ئەڵمانی: Die Traumdeutung)‏

نووسەر سیگمۆند فرۆید
زمان ئەڵمانی
ساڵی بڵاوبوونەوە ١٨٩٩
شوێنی بڵاوکردنەوە لایپزیگ، ڤیێنا
بابەتەکان لێکدانەوەی خەونەکان، نەست

لێکدانەوەی خەونەکان (بە ئەڵمانی: Die Traumdeutung) کتێبێکی دەروونشیکاریی سیگمۆند فرۆیدە. کتێبەکە تیۆریی نائاگایی و پەیوەندیی لەگەڵ لێکدانەوەی خەونەکان دەخاتە ڕوو، ھەروەھا سەرەتا باس لەو تیۆرییە دەکات کە دواتر بە گرێی ئۆدیپ ناسرا، فرۆید لانیکەم ھەشت جار پێداچوونەوەی بە کتێبەکەدا کردووە، ھەروەھا لە چاپی سێیەمدا بەشێکی بەرفراوانی زیاد کردووە کە بە شێوەیەکی حەرفیی مامەڵە لەگەڵ ھێماسازیی خەون دەکات، کە کاریگەریی ویلھێلم ستێکل لەسەری دەردەکەوێت. فرۆید لەبارەی ئەم بەرھەمەوە دەڵێت: «مرۆڤ لە ژیانیدا یەک جار دیدگایەکی لەم شێوەیە دەکەوێتە دەستییەوە».[١]

فرۆشی چاپی یەکەمی کتێبەکە زۆر کەم بوو - ساڵانی زۆری خایاند تا ٦٠٠ نوسخەی یەکەم فرۆشران. بەڵام کاتێک فرۆید ناوبانگی دەرکرد، ئەم بەرھەمەش ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە ماوەی ژیانیدا حەوت چاپی بڵاوکردەوە.[٢]

یەکەم وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە بۆ زمانی ئینگلیزی لەلایەن ئەبراھام بریلەوە بوو، کە دەروونشیکارێکی فرۆیدییە، دوای چەند ساڵێک وەرگێڕانێکی باوەڕپێکراوی لەلایەن جەیمس ستراچی بڵاوکرایەوە. نوێترین وەرگێڕانی ئینگلیزی لەلایەن جۆیس کریکەوە بووە. کتێبەکە ئەوەندە درێژ و ئاڵۆز بوو کە فرۆید وەشانێکی کورتکراوەی بە ناونیشانی «لەبارەی خەونەکانەوە» نووسی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ SE iv. p. xxiii
  2. ^ "A Science Odyssey: People and Discoveries: Freud's book, "The Interpretation of Dreams" released". web.archive.org. 2018-09-26. Retrieved 2022-08-14.