لێدوانی ویکیپیدیا:پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ بەڕێوەبردنی ڕێکوپێکتری ئەم کردەوەیە پێشنیاری من دانانی سێ پەڕەی جیاوازە بەم جۆرە:

  • پەڕەیەک ئەم وشانەی کە ھەڵەی باون و لە ویکیپیدیادا وشەی ترمان بۆ داناوە لە خۆ بگرێتەوە. وەک ژینگەخوازی لە برێ ژێنگەپارێزی، ماتماتیک لە بڕی بیرکاری و ... .
  • پەڕەیەک ناوی وشەنامە یان شتێکی ئاوا بێ و بەپێی ئەلفوبێ مانای وشەکان لە خۆ بگرێتەوە. وەک rebellion ← سەربزێوی.
  • پەڕەیەکیش بۆ کۆکردنەوە ھەموو کتێبە PDFەکان و پەڕەکانی سەر ئینتەرنێت بۆ زاراوە زانستییەکان؛ وەک ئەمە: fa:ویکی‌پدیا:برابر فارسی اصطلاحات علمی.

ڕای دۆستان بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی ئەم کارە زۆر گرنگە (@Aza، Broosk، Kushared، Aminijian، و Min.neel: بۆ ئاگاداری). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٣، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆشبێت بەڕای من باشتر وایە کار لە وشەی هاوبەش بکرێت لەنێوان هەردوو لا وە لەکاتی نەبوونی وشتەی هاوبەش دانانی وشەیەکی لایەنێک یان ناوچەیەک ڕوونکردنەوەبۆ بکرێ بۆچی ئەو ناوە هەڵبژێرداوەتاکوو دووبارە وتووێژ و کاتکووشتنی لەسەر نەکرێت! وە پێشم باشە هەر وشەیەک کە دەیان وشەی نێوچەیی بۆ پێشنیاز بکرێت هەمووی بکرێنە ڕەوانەکەر! چوونکە بەڕای من گرنگ بوونی وتارەکەیە نەک کام ناو دەبێتە ناوی وتارە سەرەکییەکە و سەربەکام ناوچەیە! ، وە لێرە من شتێکم لا دەرکەوتبێت زۆربەمان دەڵێین ئاساییە سوود لە وشەی بیانی وەربگرین کەچی زۆر بەکەمی من دەبینم ناوی وتارەکان بیانی بن ، واتا بەکارهێنەرمان وشەی وا دەدۆزنەوە کە کەس بەکاری ناهێنێت تەنیا بۆ ئەوەی بڵێین کوردییە لەوکاتەی وشەی بیانی جا بەهەر زمانێک بێت لای ئێمە باوترە کە چی برادەران وشەی نامۆمان بۆ دادەنێین ، سەبارەت بە پەڕگەی PDF من لەگەڵی نیم چونکە بەکارهێنەرەکانمان باوەڕ ناکەم بۆ هەموو ناوێک بگەڕێنەوە سەری و بۆ ئەوەیان تەمبەڵی دەکرێت! ، شتێکی دیکە پشت بەستن بە فەرهەنگی دانپێنراو باشترە وەک ئەوەی زانستپەروەرانی کورد و کوردئایتیگرووپ کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشەنبیری دانی پێنراوە کە زۆرجار لێرە دەبینم ئەو وشانەی ئەوانیش دایانناوە دەگۆڕدرێت بەرحاڵ ، شتێکی دیکەی تریش ڕوونکردنەوەی ناوەکانی بیانی بۆمان پێویستە کە کوردی نین وەک پێشتر نێوی محەممەد مان چاککرد زۆرجار ناوەکان وەک کەسایەتیی سیاسیی و ئەکتەر هتد... کێشەیان هەیە بۆ زمانی کوردی > Kushared (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فکرێکی زۆر بەجێگەیە، بەڵام من وام پێ باشە کە زاراوە پەسند کراوەکان بە پێی بابەت(تێرمینۆلۆجی) لە یەک پەڕەدا بێن. ئەدرەسی بەڵگە و وتووێژەکان بۆ زانیاری زۆرتری خوێنەر و دەرفەتی ڕادەربڕینی تازەتر، لە بەرامبەریدا بێت. دیارە چۆن زاراوەکان بە پێێ بابەت ڕیز دەکرێن، دۆزینەوەیان ئاسانترە و بشێوەش ڕوو نادات. جوارچێوەیەکی ئاوا خراپ نییە:fa:ویکی‌پدیا:برابر فارسی اصطلاحات علمی .
@Aza، Broosk، و Kushared: بەداخەوە ئێمە ئەکادیمیای کوردیمان نییە، ئەو شوێنە فەرمییانەی کە گوایە لە ئاست زمانی کوردی بەرپرس بۆ خۆیان لە ڕاگەیاندنێکی کورت و سادەدا تووشی هەڵەی زەقی ڕێزمانی و تەنانەت ڕێنووسیش دەبن. ئێرە ویکی کوردییە، ئێمە لێرە بەرپرسی نافەرمی زمانی کوردین، ئێمە دەبێ کاری نەکراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری بکەین، زمان ناوەستێ تا بزانێ کەی ئەم کاکە فەرمییانە هەست بە مەترسی تیاچوونی زمانەکەمان دەکەن، زمانی کوردی ڕووبەڕووی کێشەی زۆر گەورە بووە، کە هەموو لایەک تا ڕادەیەک ئاگادرین، من شوێنێکی تر شک نابەم کە ئاوا لە سەر وشەکان بکۆڵنەوە و بە پێی بەڵگە بیانگۆڕن، بۆیە بە جورئەتەوە دەڵێم، ئێرە دەتوانێ کۆڕی زانیاری کورد بێ، ئەگەر بتوانین دەنگی بە گوێی کەسانی خۆی بگەینین، ئەگەر بتوانین کەسایەتییە زانستییەکان بهێنینە ناو گۆڕەپانی ویکی. Aminijian (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kushared: بۆ ئەوەی فەرمووت وشە بیانیەکان چۆن بنووسین دەبێ پەڕەیەکی تر بکەینەوە و ئەم کارەش لە ویکی فارسیدا (ھەر چەند ناتەواو) کراوە: fa:ویکی‌پدیا:نگارش نام‌های خارجی.
بۆ PDFەکەش ئەرکی ئێمە تەنیا دانانە و ئەوەی کە بەکارھێنەران تەمبەڵی دەکەن یان نا گرفتی خۆیانە. ئێمە کەس مەجبوور ناکەین ھەموو دابگرن و بیخوێننەوە و تەنیا سەرچاوەیەک بۆ ئەوانەی ھۆگرن دابین دەکەین.
بڕواشم بە وەزارەتی پەروەردە و رۆشنبیری و ئەمانە نییە. ئەگەر ئەمانە کاری خۆیان بە جوانی بە ڕێوە بردبا ئێستا بارودۆخی ئێمە ئاوا نەدەبوو.
@Aminijian: بۆ پەڕەکەش ھزری باشم ھەیە چۆنی دابنێین؛ خشتەیەک بێ بەرامبەرە پەسەندکراوەکە لەگەڵ بەرامبەر ھەڵە باوەکەی و ھەروەھا بەرامبەری وشەکە بە سێ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی لەگەڵ ناونیشانی پەڕەی لێدوان دادەنێین.
دەتوانین کارەکە وردەوردە بە پێشنیار و ڕای دۆستان بەرەو پێش بەرین و کامڵتر بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤١، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: لەگەڵ --- Aminijian (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aminijian، Calak، و Kushared: دەستتان خۆش بێت. پێشنیازەکان هەموو جوانن. من یەک ڕام هەیە. پێشنیارەکەی کاکە چالاک جوانە بەڵام من پێم باشە ڕێک بەو شێوەیە نەبێت. هەبوونی سێ پەڕە، پێم وایە، ئاڵۆزی بۆ بەکارهێنەران بەتایبەتی بەکارهێنەرانی نوێ درووست دەکات. پێم وایە ئەم پەڕەیە تەرخان بکرێت بۆ هەردوو خاڵی یەکەم و دووەم کە کاکە چالاک پێشنیاری کردووە، چێترە. من پێم وایە یەک دەنگین لەسەر بابەتەکان، چۆن دەست پێ بکەین؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٥:١٠، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە بڕوای من بابەتی یەکەم و دووەم لە یەک جیاوازن. ئەوەی کە ئێمە وشەیەک بە کوردی چی پێ دەڵێین شتێکە و ئەوەی کە ئێمە وشەیەکی باو دەگۆڕین شتێکی تر و ئەمانە نابێ تێکەڵ بکرێن. من بۆ بابەتی یەکەم خشتەیەکی ئاوا پێشنیار دەکەم. ڕاتان چییە؟ زۆر سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٣، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە کاکە چالاک، تەنیا یەک پێشنیارم هەیە: هەر خشتەیەک تەرخان بکرێ بۆ زانستێک، لە باری پۆلێن کردنەوە هەرچی بکرێ باشە. Aminijian (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش مامە چالاک. ئەوەی کردووتە زۆر مەزبووتە. بەڵام پێم وایە ئەو خشتەیە دوو نموونەی تێدایە کە هی بابەتی دووەمن (ڕاستکردنەوەی هەڵەی باو)، وانییە؟ من ئەو جۆرە خشتەیەم زۆر بەدڵە پێشم باشە بۆ بابەتی یەکەم بەشەکان جیا بکەینەوە وەک کاک ژیان ئاماژەی پێدا. بۆ هەموو پۆڵێنێک خشتەیەک هەبێت. دەستتان خۆش. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٣:٤٧، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان @Calak، Aminijian، Min.neel، Aza، Ku&Kurdistan، و Kushared: ئێرە گەیشت بەچی؟ با دەست پێ بکەین برایان. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٢١، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak، Aminijian، Broosk، Aza، و Kushared: پێم باشە سەرەتا بە کۆکردنەوەی ئەم وشانەی کە ھەڵەی باون و لە ویکیپیدیادا وشەی ترمان بۆ داناوە دەست پێ بکەین. ھەر بۆیە تکا دەکەم جارێ ئەم وشانە ھەر لە پەڕەی بەکارھێنەر:Calak/test زیاد بکەن یا لە وتووێژەکەیدا ئاماژەی پێ بکەن. من ڕەنگە ھەمووم لە بیر نەیا بۆیە یارمەتی دۆستان پێویستە ئەگەر شتێکیان لە بیرە زیادی بکەن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەی پێڕست[دەستکاری]

بەڕێزان، کە ئەم پەڕەیە تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی وشەکان، لێرە با وشەی (پێڕست) یش یەکلایی بکرێتەوە. ئەو وشەیە لە ئێستا بە ھەردوو شێوەی (پێڕست) و (پێرست) لە ویکیپیدیا بەکاردێت، ھەروەھا (لیست) یش بەکاردێت. من ھەر (لیست) م پێ گونجاو بوو، بەڵام برادەران بەبیانووی پاراستنی وشەی ڕەسەن ڕەتیان کردەوە. سەرچیا‏١٤:٠٣، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمخۆش، بەڕاستی بێسەروبەرییەک لێرەشدا بەدی دەکرێت. منیش بە پێرست و پێڕستیش بینیومە (کە خۆم دووەمیانم پێ دروستە) سەبارەت بە زاراوەکانی پێڕست و لیست و خشتە: پێڕست دروستە بۆ List و خشتە بۆ Table، بەڵام تازە لیستیش تێکەڵ بە کوردی بووە! سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا دەمەوێ بزانم ئەگەر ڕاستم: وشەی «پێڕست» لە ھەردووک وشەی پێ+ڕست پێکھاتووە؟ ئەگەر وایە ھەر پێڕست دروستە. ڕاستم بکەنەوە ئەگەر ھەڵەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:١٩، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێبگە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان تکایە ئەم وشەیەش زیاد بکەنە پێرستەکە، لە کوردیدا وشەی ماڵپەڕ زۆرجار بەرامبەر بە وێبسایت بەکار دێ کە هەڵەیەکی ئاشکرایە و وەرگێڕانی هۆم پەیجە. بەڵام ئەگەر وێبگەتان پێ باش نییە خودی وشەی وێبسایتیش دەتوانێ بەکار بهێنرێ و هەروەها تەونگەیش بەرامبەرێکی وێبسایتە web=تەون site=شوێن، ـگە بەڵام تا ئێستا نەم دیوە بەکار بێ و وێبگە زۆرتر باوە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٣:١١، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ—منیش وێبگەم پێ باشترە. با بەکارھێنەرانی تریش بۆچوونی خۆیان دەرببڕن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٢، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٤، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوە و زیادکردن[دەستکاری]

@Épine: تکایە کایەش زیاد بکە، و بڕوانە وتووێژ:کایە کە بە یەکدەنگی کایە ھەڵبژێردراوە. وە دوو بەشی سەر ئێرەش بێوەڵامن! سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٣، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]