لێدوانی ویکیپیدیا:پاسدان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە فەرھەنگی ئۆکسفۆرددا بۆ patrol نووسیویە: to go around an area or a building at regular times to check that it is safe and that there is no trouble ئەمەش لە کوردیدا «پشکنین» (وەک خاڵی پشکنین)، «پاسەوانی کردن» و «ئێشک گرتن» ئەکات. «پاسدان»م تەنیا لە ویکیپیدیا دیوە!--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٥:٤٦، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاس و پاس دانم بە واتای حەراسەت کردن دیوە لە کوردیدا، بەڵام بۆ ئێرە بە دڵم نیە. یەکەم جار کە مافی پاسدەری خۆگەڕم پێ درا، بە خۆمم وت پاسدەر ئەشێ چی بێت؟ (ڕەنگە چون لەگەڵ پاس دانی فوتباڵدا لە یەک دەچن!)
ھەرچەن پشکنینیشم بە دڵ نیە. پشکنین بە واتای تەفتیش و گەڕان بۆ شتێکە. بۆ نموونە دەڵێن: گیرفانەکانی بپشکنە. تەنانەت ڕەنگە ناوی گەمەی پشکیلانیش لە پشکنینەوە ھاتبێت. واتە بۆ ئەوانەی کە دەبنە پاسدەری خۆگەڕ وشەی پشکنینم بە دڵ نیە.
بەڵام من ئەمە بە پێویست نازانم کە ھەمیشە وشەیەکی تا بنی ئێسقان کوردی ھەڵبژێرین. پاسەوانی، ئێشک گری، چاودێری، کێشک گری و وەکوو ئەمانە خراپ نین. تەنانەت کێشکچیش خراپ نیە گەرچی کوردی نیە. ناری دەڵێت:

دڵ لە شامی پەرچەمی ڕووتا بە دایم بێخەوە چونکە کێشکچی بە شەودا عادەتی بێدارییە

بەشکم پاسەوانەکانی ویکیپیدیاش ئاوەھا بێخەو بن :). با ڕای ھەمووان بزانین و بڕێک بیری لێ بکەینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٥٥، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئاسۆ و Pirehelokan:کاکە «پشکنین» کوا مەبەستەکەی ئەمەیە: to check that it is safe؟ پیرەھەلۆ زۆر جوانی بۆ چوو مانای پشکنین چیە. بەڵام بەڕاستی پاسدان و پاسکردن بۆ ئەوەیە بزانی وڵاتەکە ھێمنە یان نا. جارێک ڕستەیەکم دیت لە کتێبێکدا (دڵنیا نیم پێم وایە ھی کاک حەسەن قزڵجی بوو) نووسرابوو لە دێھات سەگ بەکاردەھێنن بۆ پاسدانی ماڵ. دروست ئەو مانایە کە جنابت بە ئینگلیزی نووسیوتە. «پاسدەری خۆگەڕیش» دروست نەبوو کە دامنابوو دروستەکەی «پاسدراوی خۆگەڕ»ە (Autopatrolled) کە دوایی گواستمەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]