لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پێوەرەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە ئامانجی زیاترکردنی بەشداری لە ویکی، کە لەلایەکی ترەوە بە شێوازێکی ڕێکخراوانەتر و لەڕێی ویکیمیدیا فاوندەیشنی لەندەنە و ڕێگای تریشەوە خەریکم، پێشنیار ئەکەم گۆڕانکاری بکرێ لەوەی چی لە پەڕەی سەرەکی نیشان ئەدرێت. وە ئەمە ئیشی ئەدمینە بەڕێزەکانە. یەکێکیش لەو گۆڕانکاریانە بریتیە لەم پێوەرانەی وتاری هەڵبژێردراو. @ئارام بکر:، @Épine:، @Broosk: کە لە پاڵاوتنی کایا ڕاتان هەبوە، هەروا @Calak: کەسانی تریش‌ بیانەوێ لەسەر سیاسەتەکان قسە بکەین نەک وتاری من و وتاری تۆ. ئەمەوێ گۆڕانکاری لەمەدا بکەین: "وتارەکە دەبێت قەبارەی بەلایەنی کەمەوە بگاتە ٥٠,٠٠٠ بایت.". ئەمەوێ ئەم مەعنا بە مەترە لاببەم. ئەبێ بزانین کورتکردنەوە زەحمەتترە لە درێژدادڕی. مانای چیە بایەخی وتار بە "بایت"ببپێورێت؟ بۆیە:

گرتەیەکی ویکی عەرەبی لە ئۆکتۆبەری 2018
  • بەربەستی 50 هەزار بایت لاببرێت.

لەبەر ئەوەی:

  1. ئەگەر هەر بڕیارە سنورێک دانرێ ئەوا با بەڵگەیەکی لە پشت بێت.
  2. دیارە دیاریکردنی هەر ژمارەیەک هەڵەیە بۆیە لە ئینگلیزی نەکراوە.
  3. هیچ نەبێ بوارەکان بگۆڕێن. تا سەردان زیاد ببێت، تا خەڵک بێتە ویکیپیدیا
  4. یان با چەن جۆرێک بابەت نیشاندرێن، وەک لە وێنەی ویکی عەرەبیدا هاتوە.

لە کۆتاییدا: بە دەنگدان بێ لە ئێستادا دژم زۆرترە، تا ئەوکاتەی 100 کەسی چالاک لە ویکیپدیا ئەبن. ڕێزم. --هیوا (لێدوان) ‏٠٩:٠٢، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوتترین وتاری ھەڵبژێردراو قەبارەکەی ٥٩,٠٠٠ بایتە (کە پیانۆیە)، ئەوانی تریش ھەموو لەو زیاترن. من بە شیاوی نازانم ئەم پێوەرە لاببرێت چوونکە ڕوونە لە ویکیپیدیای کوردی بۆتە ستاندارد و لە پێناو پاراستنی کوالێتی وتارە ھەڵبژێردراوەکان ئەم کارە کراوە. ٥٠,٠٠٠ بایتیش زۆر نییە چوونکە زۆرینەی بایتەکان پەڕگە و میدیاکان دەیبەن بەھەرحاڵ.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٥١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ ئەم پێوانە بە مەترە نیم. بەڵام پێم وایە هێشتا پێویستمان بە ستانداردە. ئەڵتێرنەتیڤەکانی بەردەستمانی چین؟ ئەگەرچی پێوانە بە بایت زۆر مانای نییە بەڵام پێم وایە بنەماکەی هەر ئەوەیە کە وتارێک زۆرترین زانیاریی بەدەستەوە بدات وتارێکی باشە. هەندێک وتاریش هەیە دەبێت بارودوخەکەی لەبەرچاو بگیرێ بەپێی زۆرینەی سەرچاوە، نوێیەتی، و ژمارەی سێرچ ڕیزەڵتەکان. من هاوڕام لەگەڵت، بەڵام پێم خۆشە باس لە جێگرەوەیەک بکەین بەر لە لابردنی. --◂ برووسک وتووێژ‏١٢:٥٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەلامەوە ئەم بڕە ئاسایییە، وتارمان ھەیە دوو ئەوەندەی ئەم بڕەیە. خۆ دەبێت شتێک ھەبێت وتارە نایابەکان لەوانی تر جیا بکاتەوە. منیش لەگەڵ ئەوەم کە بۆ ھەندێ وتار وەک کاک برووسک فەرمووی سووکە ئاسانکارییەک بکرێت بەدەر لەوە بە ڕای من بۆ ھەڵبژێردراو نەپاڵێورێت باشترە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٦، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]