لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە باشەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Serchia: ئەم سیاسەتە لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگێردراوە تکایە چاوێکی پێدا بخشێننەوە و ئەگەر توانیتان پەرەی پێبدەن.—ژیار مێرلن وتووێژ‏٠٩:٣٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جگە لەمە، دەبێت کە ئامرازێکی خوودکرا هەبێت بۆ هێنانی ئەو وتارانەی کە تاگی وتاری باشیان لێدراوە. کۆبکاتەوە. نەک ئەوەی دانە بەدانە لێرە زیادی بکەیین. - ئیبراهیم وتووێژ ‏١٦:١٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە تەواوی نازانم مەبەستت لە چییە، بەڵام ئەگەر مەبەستت لە ئەوەیە کە پێویستیمان بە شوێنێکە کە وتارە باشەکانی لێ کۆبووبێتەوە، سەیری پۆل:وتارە باشەکان بکە. ھەر وتارێک تاگی باشی لێ درابێت خۆگەرانە دەچێتە ئەم پۆلەوە. ئەگەر مەبەستیشت لە بەشەکانە لەم پەڕەیەدا (ھونەر، کەسایەتییەکان...ھتد) ئەوە دەبێت خۆمان بۆی زیاد بکەین، لە ویکیپیدیاکانی تریش بە ھەمان شێوەن.—ژیار وتووێژ ‏٢٣:٥٤، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers:، سپاس بۆ دروست کردنی ئەم لاپەڕەیە. تکایە پێش ئەوەی کە تاگی باش لە وتارێک بدەیت ڕای بەکارھێنەرانی تر بپرسە. بۆ دەست پێکردن ئەو وتارانەی کە وەکوو وتاری ھەڵبژێردراو دیاری کراون دەکرێ تاگی چاکیان لێ بدرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤١، ٢ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: بەدڵنیاییەوە وادەکەم، گەر ڕێکەوت بەم زووانە پەڕەیەک بۆ دەنگدان دروست دەکەم و ھەموو بەکارھێنەرە چالاکەکان ئاگادار دەکەمەوە، ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە ئێمەش گرنگی بە وتارە باشەکان بدەین، ئەمە وەک پێشبڕکێیەکیشی لێیەت پێموابێت (کە باشە بۆ ویکیپیدیای کوردی و پێویستە) لە نێوان بەکارھێنەران، وا دەکات کە ھەوڵ بدەن وتارەکان باشتر بکەن و ویکیپیدیا دەوڵەمەندتر دەبێت. ئەو وتارانەی کە پێشووتر دیاری کرابوون ٨ دانەیەک دەبوون، ھەموویانم لابرد و ئێستە تەنھا دەبێت ٣ دانە مابێتنەوە. ھەردوو ئەو وتارەی کە سەربەخۆ بە وتاری باش دیاریم کردوون ئەیمی لی و دەرگا کراوەکەن، کە ھەردووک لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری باش ڕێکدەکەون. ھەمان شت پەڕەیەکیش دروست دەکرێت لەسەر ڕێنمایی بۆ ئەوەی بزانرێت چ وتارێک وەک وتاری باش شیاوە و دەبێت چی بکرێت لە داھاتوودا. ھیوادارم بەڕێوەبەرانیش گرنگییەکی زۆر بدەن بەم پڕۆژەیە چوونکە ئەمە بەڕاستی کاری بەڕێوەبەرانیشە، بەڵام من بەردەوام ھەوڵ دەدەم بۆ باشترکردنی ویکی کوردی بەبێ گوێدان بەمە، بەھەرحاڵ.—ژیار وتووێژ ‏٢١:٤٨، ٢ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری باش بناسن[دەستکاری]

ھاوڕێیانی بەڕێز: @Min.neel: @بنار جبار: @Shushe.yu: ھەموو ھاوڕێیانمان کە کار لەسەر ھەژماری @گرووپی قوتابخانە: دەکەن، @Kushared: @Calak: @Ibrahim aziz: @KovanBarzinji: @Serchia: @Pirehelokan: و ھەموو ھاوڕێیانی تر، ڕێگەم بدەن بە خۆشحاڵییەوە بە پڕۆژەی وتاری باشتان پێ بناسێنم. نوێترین پڕۆژەی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. من زۆر دەمێکە کە ھەوڵ دەدەم کە ئەم پڕۆژە زۆر گرنگە بھێنمە ناو ویکیپیدیای کوردییەوە و بە خۆشحاڵیشەوە وا تەواو دەبێت و ئێستە ھەموو زانیارییە گرنگ و بنچینەییەکان بەردەستن و بە ئاسانی ھەموو بەکارھێنەرانی تر لێی تێ دەگەن. من لێرەوە بە تکاوە داوا لە ھەر یەکەتان دەکەم کە ڕێنماییەکان و زانیارییەکانی ئەم پڕۆژەیە بخوێننەوە تاکو ئاشنای ببن و بزانن چۆن ئەمە سوودی دەبێت بۆ ئێمە. ھەروەھا داواکارم ڕای خۆتان بڵێن لەسەر چۆنێتی باشترکردنی و ھەمووان ئازادن لە دەرخستنی کەم و کوڕیاکانی تا بە خۆشحاڵییەوە ھەموویان چاک بکەم یان بکەین پێکەوە. لە ئێستادا وتارێک پێشنیارکراوە لە ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش، ئەمە وەک تاقیکردنەوەیەک وایە و لە ھەمان کاتیشدا ھەر لەسەر ڕای بەڕێزتان، ئەمە یەکەم وتار دەبێت کە وەک وتاری باش، بە فەرمی و لەسەر ڕای ھەمووان دابندرێت ئەگەر بپەڕێتەوە. داواکارم کە ھەمووتان دەنگی خۆتان بدەن لەوێ و ھەمووان ھەر کاتێک بۆیان ھەڵکەوت وتار پێشنیار بکەن و بیپاڵێون. من تا ئێستا تەنھا کەس بووم لەسەر ھەموو بەشەکانی ئەم پڕۆژەیە کارم کردووە و ئامادەم کردووە، بە دڵنیاییەوە ھەموو یاساکن لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیای کوردی خۆمان ڕێکخراون و بە ھەمان شێوە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، عەرەبی و ھەندێکیش لە فارسی وەرگیراون کە یاسای گشتین. تکایە بەڕێوەبەران: گۆڕانکاری، دەستکاری بەشەکان بکەن و لەوە باشتری بکەن ئەگەر دەتوانن. ھەموو بەکارھێنەرانی تریش بە ھەمان شێوە، لەو ٥٤٬١٨٢ وتارەی کە ھەمانە بێگوومان ھەر ١٠٠شی نەبێت نیوەی ئەو ١٠٠یە ھەر شایستەی ئەوەن کە بکرێن بە وتاری باش. ھیوادارم ھەمووان کار بکەن بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بە زیندووێتی بھێڵنەوە. ڕێزی زۆر بۆ ھەمووان.—ژیار وتووێژ ‏١٥:٢٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارێکی باشە، کاک ژیار. بەڕاستی شایەنی پەرەپێدانە. ماندوونەبن. - ئیبراهیم وتووێژ ‏٢١:١٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆش پڕۆژەیەکی زۆرباشە، بێگوومان پێوستمان بەوتاری باشترە لەوانەی هەمانە. ئینشاڵا ئێمەش لەو پڕۆژەیە باشتر بەشداردەبین > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٣٥، ٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]