لێدوانی ویکیپیدیا:توینکڵ/ئامراز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستخۆش[دەستکاری]

سڵاو کاک @Aram و دەست خۆش بۆ هۆشدارەکە. لەمەودوا لێرە ئاماژەیان پێ دەدەم. یەک پرسیار، ئەگەر ئێستا ناوی توینکڵ بگۆڕین بە ((بریسکە)) وەک باسمان کرد پێشووتر، دەتوانین ئارام بۆت بەکاربەرین بۆ گواستنەوەی هەموو پەڕەکانی پەیوەستن بە توینکڵ؟ ◂  ئێپین  ‏١١:٤٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش کاک @Épine:، سوپاس بۆ ئێوەش و لە خەمخۆریتانە! بۆ ناوەکە نازانم ئاگات لێیە یان نا، بەس لێرە لێدوانێکم دا. بە حەزی من بێت حەزم لە ناوی «بڵێسە» بوو، بەس لێدوانەکەم بخوێنەوە و دواتر قسەی تری لێ دەکەینەوە. بۆ گۆڕینی ناوی توینکڵیش، گەر مەبەستت پەڕەکانی میدیاویکی بێت، ئەوا لە ئێستادا بە بۆت ناتوانم دەستکارییان بکەم، بەڵام خۆم بەئاسانی دەتوانم جێبەجێی بکەم. تەنیا مەبەستت لە ناونیشانی پەڕەکانە یان ناوەڕۆکەکان؟ ئینجا دوای ئەوەی ھەموومان لەسەر ناوێک ڕێککەوتین، کاری گۆڕینەکان بە ئەستۆی من. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٣، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی خۆمان کێیین کاک ئارام بە ناشکوری نەبێ؟ پشتەملی کێ بگرین بە زۆر وتووێژی لێ وەرگرین؟ D: من بریسکەم پێ باشە، و لێدوانەکەشتم خوێندووەتەوە پێشتر. ◂  ئێپین  ‏١٨:٣٥، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەزانم کاک @Épine: منیش زۆر جار وتوومە تا ئێوارە ھەر ئەم چەند بەکارھێنەرەین. بەس لەبەر ئەوە وتم دوو ناوی جیامان پێشنیار کردووە. ئێستا کەسێکمان دەوێ یەکلاییی بکاتەوە. :) بریسکە یان بڵێسە؟ ئەمە گەر ناوی تریش زیاد نەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من ئەو بابەتە زۆر گرنگ نییە تا ڕای کۆمەڵگەی لەسەر وەربگیرێ. کاریگەرییەکی وا لە ویکی دروست ناکات بەتایبەت چوونکە ئامرازەکە هاوردە کراوە و بەشێک نییە لەو سیستمەی ویکی کار بە ویکی دەکات. خۆمان دەتوانین بڕیار بدەین و دایبخەین، چوونکە ئەزانم ناتوانین بە یەکدەنگی بگەین. ◂  ئێپین  ‏١٩:١١، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەز دەکەی با جارێ گۆڕینی ناوەکە بۆ دوای نوێکردنەوەکە بمێنێ، چۆنە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٩، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine بەبیرورای من پرس بە کۆمەڵگا بکەن باشترە و بگەنە یەکدەنگی، دڵنیام کۆمەڵگا دژی نوێکارییە باشەکانتان ناوەستنەوە  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١١، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەسەلە ئەوە نییە کە دژی دەوەستنەوە یان نا، مەسەلە ئەوەیە کەس بەشداری وتووێژەکە ناکات. کاک ئارام لەسەرەوە ئاماژەی بە وتووێژە ئەسڵییەکە داوە و هەوڵ دەدەم پۆستی بکەم تا هاوڕێیان بیبینن و ماوەیەکی بدەینێ پێش ئەوەی بڕیار بدەین. هەموو نوێکارییەکان بە یەکەوە بکەین ئاسانترە ب.ڕ.م. ◂  ئێپین  ‏٢٣:٠١، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوانەیە کەسانێکی کەمتر بەشداری بکەن، گەر یەک کەسیش بەشداری بکات و دژایەتی نەکات بەسە :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٢٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]