لێدوانی ویکیپیدیا:بەشداریکردن لە ویکیپیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

نوسین لە ویکیپدیا قورسە، بەبێ دڵنەوایی و دەستگرتنی ئەندامانی شارەزا، خەڵک ڕوو لە ویکیپدیا (چ کوردی بێ چ ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر) ناکەن. ئەمە ئەبێ ڕەنگ بداتەوە لە پەڕەی بەشداریکردن. تاقەتم چوە لەوەی ئەدمینە بەڕێزەکان تاگ بکەم. خوێنەری بەڕێز، بزانە کە بەس تۆ نیت بەلاتەوە قورسە، ئێمە ئیشمان ئەمەیە لامان قورسە.--هیوا (لێدوان) ‏٠٩:٤٦، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

کاک @هیوا: ڕاستییەکەی لەم لێدوانەت باش تێنەگەیشتم! گەر بکرێت باشتر ڕوونی بکەیتەوە، سپاست دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٩، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
کاکە @ئارام بکر: سڵاو. کاکۆ بەڕاستی بەشداریکردن لە ویکی قورسە لە چەن ڕوویەکەوە. بە تایەتی کوردی. جا هەقە ڕەنگبداتەوە ئەمە تا کەسێک هات هست بکا دڵمان لایەتی و ئاگامان لە سەختیەکانیەتی. وابزانم بەڵگەی ناوێ کە سەختە کارکردن لێرە. ڕاستە؟ --هیوا (لێدوان) ‏١٠:١٧، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو لە تۆش کاک @هیوا: دروستە و کارکردن لێرەدا سەختە، بەڵام حەیفێ خەمخۆر کەمە و ئاشکراشە کە بەکارھێنەرە چالاکەکانی ئێرە لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن و بەڕاستیش پێویستیمان بە چالاکیی دەرەوەی ویکیپیدیا ھەیە. بەڵام کارکردن بە ھەرەوەزی جیاوازە و ھەم بەچێژیشە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٦، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
لە فرسەت ئەگەر پەڕەکە پارێزراو نەبێ چەن دەستکاریەکی ئەکەم. --هیوا (لێدوان) ‏١١:١٠، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)