لێدوانی بەکارھێنەر:Lanasherwan

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جه‌ڵتەی مێشك


پێبرینێكى لە ناكاوە لە هات و چۆكردنى خوێنى ئاسایى بۆ مێشك ئەمەش دەبێتە هۆى لە دەست دانى خانەكانى مێشك. ئەو پێبرینە بەهۆى بەربەستیكەوە دروست دەبێت كە لە ناو دەمارەكانى مێشك دا هەیە كە دەبێتە هۆى جەڵتەى ئیسكیمیك یاخود بەهۆى خوێن بەربوونى ناوەكى كە ئەوەش دەبێتە هۆى جەڵتەیەكى كوشندەتر بەناوى هیمەراگیك. جەڵتەى ئیسكیمیك لە سەتا هەشتا و حەفتى توشبووانى جەڵتەدا هەیە. جەڵتە زوَرجار بە ئاگادار كردنەوەیەكى كەم یاخود بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەك روودەدات بەڵام بەداخەوە ئەنجامەكانى دڵشكینن. زۆر گرینگە كە برێكى تەواو لە ئۆكسجین و خوێن بدرێتەوە بە مێشك بە زووترین كات. چونكە بەبێ ئۆكسجینى تەواو خۆراكە گرینگەكان خانەكانى مێشك یان دەمرن یان بەتەواوەتى تێك دەچن بە چەند كاتێكى كەمدا. هەركە خانەكانى مێشك مردن ئەوان بەگشتى خۆیان دروست ناكەنەوە و زیانێكى كاولكەر بە مێشك دەگەیەنێت. هەندێك جار دەبێتە هۆى كەم ئەندامى دەرونیى و جەستەیى و كۆگنەتیفى. جەڵتەى ئیسكیما ترۆمبۆتیك باوترین جۆرى جەڵتەى ئیسكیمیایە. كە ئەوى بەخۆى ئەوەیە كە خوێن مەینێك لە ناو خوێن بەرێكى نەخوَشى مێشك دروست دەبێت و دەبێتە هۆى رەق بوونى دەمارە خوێنهێنەرەكانى مێشك كە رێگرى لە چوونى خوێن دەكەن بۆ ناو خانەكانى مێشك. ئیمبۆلیك بە هۆى خەست بوونى پارچەیەكى بچووكى خوێنهێنەرەكانى دلأ یان مێشك وە ئەو خوێن مەینە لەگەڵ سورى خوێندا دەچێتە ناو دەمارە بچووكەكانى مێشك و ناتوانێت خۆراك و ئۆكسجین دابین بكات بۆ خانەكانى مَیشك یان دلأ كە دەبێتە هۆى جەڵتە.

هۆیەكانى جەڵتە یاخود مەترسیەكان.

هەرچەندە جەڵتە لە بەساڵا چووەكاندا باوترە بەڵام جەڵتە لە هەر تەمەنێك دا دەبێت. ئێمە ئەگەر بتوانین لە جەڵتە تێبگەین مەترسیەكان بگرینە بەر ئەوە دەتوانین رێگرى لێبكەین. وە هەروەها گەیشتن بە دەستنیشانكردنى خۆر و خێرا چارەسەركردنى هەركە نیشانەكانى جەڵتەت هەست پێكرد دەتوانى بەتەواوەتى چارەسەرى بكەیت پێش ئەوەى كە تووشى بیت. ئەو هۆیانەى كە توشى جەڵتەمان دەكەن و كۆنترۆڵ پێكراوە واتا بەدەستە خۆمانە ئەمانەن جگەرە كێشان:- جگەرەكێشان زەرەر نەك هەر بە خاوەنەكەى دەدات بەڵك و بە دەورو بەرەكەشى دەدات. واتە كەم كردنەوەى مەترسیەكانى جەڵتە. بەپێى بەڵگانەى لە دەستمان دایە كە ئەو كەسانەى كە لە دەورو بەرى جكەرە كێشێك دادەنیشن ئەوانیش مەترسی جەڵتەیان هەیە. بەرزى پەستانى خوێن هۆیەكى ترە بەتایبەتى 14\9 ملیم مەتر هێًچ جى یان زیاتر گرینگ ترین مەترسییە. زۆرجار نیشانەكانى بەرزى پەستانى خوێن دیار نیە یاحود هیچ نیشانەیەكى ئاگادار كردنەوەى نیە. هەربۆیە گرینگە كە بە شێوەیەكى بەردەوامى زەختى خۆتان وەربگرن چونكە كۆنترۆڵ كردنى زەختى خوێن گرینگە بۆ خۆپاراستن لە جەڵتە. كارۆتید یاخود ئەو دوو شادەمارانەى لاى مل كە خوێن بە مێشك دەگەیەنن. كارۆتید تەسك دەبێتەوە ئەگەر چەورى لێ كۆبێتەوە كە پێى دەگوترێت رەق بوونى دەمارەكانى مل كە ئەوەش چارەسەر دەكرێت بە پسپۆرەكانى مێشك. ئەوەش دەكرێت كە پسپۆرەكە ئاسنێك دەباتە ناو دەمارى مل و چەورییەكە لا دەبات پێش ئەوەى خوێن بمەیەت. شەكرە:- زۆر زۆر گرینگە تۆ كۆنترۆڵى رێژەى شەكر، پەستان و چەورى خۆت بكەیت. شەكرە بەتایبەتى ئەگەر چارەسەرن نەكرابێت دەتخاتە بارودۆخێكى زۆر مەترسیدار بۆ جەڵتەو چەندەها نەخۆشى تریش. زۆرى رێژەى چەورى لەلەش:- رێژەى چەورى زیاتر لە 240 میلى گرام لە هەر دڵۆپە خوێنێكدا یان زیاتر هۆكارێكى سەرەكیە بۆ نەخۆشىەكانى دڵ كە دەبێتە هۆى جەڵتە. هەروەك توێژینەوەكان دەریان خستووە كە رێژەى چەورى (لآڵ) كە ناسراوە بە چەورى خراپ لەلەشدا كە ئەگەر زیاتر بێت لە 100 میلى گرام ئەوە مەترسى جەڵتەى مێشكیان هەیە ئەگەر پێشتر جەڵتەى دڵیان لێدابێت. دەتوانیت رێژەى چەورى لەلەشت دا كەم بكەیتەوە ئەگەر رێژەى خوێ و روون لە خواردنەكان

كەم بكەیتەوە. بەڵام لە هەندێك كەس ئەو نەخۆشیەیان بە بۆماوە بۆ دەگوازرێتەوە. هەرچەندە كە بە باشى خواردن دەخۆن و راهێنان دەكەن بەڵام هەر رێژەى چەورى لە لەشیاندا زۆرە  دەبێت چارەسەر وەربگرن بۆ ئەوەى رێگرى لێبكەن. 

چالاك نەبوون و قەڵەوى دەبنە هۆى شەكرە، بەرزى چەورى لەش ، بەرزى پەستانى لەش، جەڵتەى دڵ و جەڵتەى مێشك. رۆژانە سێ خولەك راهێنان كردن بۆ ماوەى پێنج رۆژ یان هەفتەیەك دەبێتە كەم كردنى مەترسییەكانى جەڵتەى مێشك و جەڵتە بە گشتى. بەڵام دەبێت لە گەڵ دكتۆرەكەت پرۆگرامێكى راهێنان دابنێیت. ئەو مەترسیانەى كە ئێمە پێمان كۆنترۆڵ ناكرێت تەمەن هەر كەسێك لە هەموو تەمەنێك دا لى مەترسى جەڵتەى هەیە بەڵام بەساڵاچووان مەترسى زیاتریان هەیە. رەگەز:- جەڵتە زیاتر لە رەگەزى نێر باوترە هەروەك لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە كە گروپى نێر زیاتر مەترسیان هەیە لە تەمەنێكى دیاریكراودا. هەرچەندە رێژەى مردن بە جەڵتە لە رەگەزى مێ زیاترە بە رێژەى یەك لەسەر دوو. وە هەروەها ئافرەتى دووگیان مەترسى جەڵتەیان زیاترە. توێژینەوەیەك دەریخستووە كە نیشانەكانى جەڵتە لە ئافرەتان جیاوازە لە نیشانەكانى جەڵتە لە پیاوان كە وا لە ئافرەتان دەكات كە ئەو نیشانانە پشت گوێ بخەن و ببێتە هۆكارى كەمى رێژەى تەمەنیان بۆ ماوەو رەگەز :- تۆ مەترسى زیاترت هەیە بۆ جەڵتە ئەگەر خێزان (دایك و باوك) ، داپیر یان باپیر خوشك یان برا جەڵتە یان هەبوو بێت. ئەمریكى ئەفریقیەكان مەترسیان زیاترە بۆ جەڵتە لە قەوقازییەكان بىە دووجار. پێش جەڵتە لێدان یاخود نیمچە جەڵتە لێدان:- تۆ ئەگەر پێشتر جەڵتە لێیدابێتیت مەترسى زیاترت هەیە بۆ ئەوەى كە یەكەكى ترت لێدان یاخود ئەگەر پێشتر جەڵتەى دڵت هەبوو بێت ئەوە مەنرسى جەڵتە یەكى ترت دەبێت

نیشانەكانى جەڵتە 

رێژە و خراپی نیشانەكان دەگۆرێن لە كەسێك بۆ كەسێكى تر. بەڵام یەك تایبەتمەندى هاوبەشیان هەیە كە ئەویش هەموویان واتا هەموو جەڵتەكان لەناكاون. نیشانە ئاگاداركردنەوەكان هەندێك یان هەموو ئەمانە لە خۆ دەگرنەوە - سەرسووران، هێلنج، رشانەوە - زۆربەیجار سەر ئێشەى زۆر خراپ - لێكچوون (سەرلێشێوان، لەبیرچوون، نەناسینەوە) - سربوون، بێهێزى لە دەست، لاق یان دەموچاو بەتایبەتى یەك لا)


نا ئاسایی قسە تێكەڵ كردن • زەحمەتی قسە كردن • زەحمەتی بینین • لە دەست دانی بالآنسی لەش یان نەتوانینی رۆیشتن • لەدەست دانی بالآنسی لەش یان نەتوانینی رۆیشتن • گرینگە كە بزانین ئێمە هەست بەئەوە ناكەین كە خانەكانی مێشك دەمرن بۆیە هەر كە ئەو نیشانانە بەدی كران یەكسەر سەردانی نەخۆشخانە بكەن.

چارەسەركردنی جەڵتە هەر لەدەست نیشان كردنی جەڵتە پێش تووشبوونی لە رێگای نیشانەكانی جەڵتەدا چارەسەر و رێگری لێكردنی لەژێر دەستی پسپۆرانی دەمارە, دۆزینەوەی خێراو و ورد جێگای خراپوو دەبێتە هۆی چارەسەری تەواو. پێشكەوتنی تەكنیكی هەروەك وێنەی دیجیتەڵ هتد... وایان كردووە كە چارەسەری جەڵتە بكەن زۆر بە ئاسانی كە پێشتر چارەسەر نەدەكرا. كاریگەرییەكانی جەڵتە لەسەر مرۆڤ پشت دەبەستێت بەو شوێنانەی كە چەوری لێی كۆبۆتەوە یاخود خوێنی لێ خەست بووە. هەروەها پشت دەبەستێت بە رادەی تێكچوونی خانەكانی مێشك. لە یەك لای مێشك كۆنترۆلی لایەكەی تری لەش دەكات. واتە ئەگەر جەڵتە لە لای راستی مێشك بدات لای چەپەی لەش كار ناكات وەك ئاسایی. جەڵتەی لای راستی مێشك دەبێتە هۆكاری ئیفلیجبوونی لای چەپی لەش, كێشە لە بینین, لەدەست دانی بیرەوەری, رەفتاری خێراو بێئامانج. رێگری كردن لە جەڵتە بە شێوەیەكی كلینیكی یاخود پزیشكی. دەرمانەكان بۆنەتە یارمەتیدەرێكی سەرەكی لە رێگرتن لە جەڵتە لە ئەو كەسانەی كە مەترسییەكی زۆریان هەیە. كە ئەوانیش ئەسپرین و ئەنتی پلێتلێتو وەهەروەها ئەو دەرمانانەی كە رێگری لە دروستبوونی مەینی خوێن دەكەن لە ناو خوێن و دەرمانەكانی میشك. وەهەروەها دەرزیش هەیە كە لەو جۆرە كەسانە دەدرێت بۆ ئەوەی رێگری لە جەڵتە بكرێت. بەلآم ئەو كارە دەكرێت ئەگەر كەسەكە گرینگی بە نیشانەكان بدات, یاخود سەردانی نەخۆشخانە بكات. هەرچەندە كەسەكە كەسەكە دەتوانێت وارفرین وەربگرێت وەك چارەسەر بەلآم ئەو چارەسەرە خێرانییەوە درێژ خایەنەش نیە وە هەروەها مەترسیدارن لەبەر ئەوەی ئەو دەرمانانە رێگری لە مەینی خوێن دەكەن و رێگری لە رەقبوونی دەمار دەكەن. هەربۆیە دەبێت چاودێری دكتۆری لەسەر بێت. دەرمانی ئەنتی پلیتلێت رێگری لە خربوونەوە بە یەكەوە و پەستانی پلێتلێتەكان دەكات. پلێتلێت خانەی زۆر تایبەتى ناو خوێن كە دەست بە پرۆسەی چارەسەركردنی برین دەكەن , كە برینێك لەسەر لەش دروست دەبێت جا لەبەر هەر هۆكارێك بێت وەك بران هتد...

هەر لە شوێنی برینەكەدا ژمارەی ژمارەی زۆر گەورەی پلیتلیت كۆ دەبنەوە وە بەیەك وەدەنووسێن خوێن مەیین دروست دەكەن هەر ئەوپلەیتلێتانە هەندێكجار لەگەڵ چەوری ناو خوێن هێتەرەكان كۆ دەبنەوە وە دەبێتە بەربەستێك بۆ خوێن لە ناو خوێن هێنەرەكانی دەمارەكانی مێشك كە دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشك. هەربۆیە دەرمانی ئەنتی پلەیتلێت پێویستە بۆ رێگری كردن لە كۆبوونەوی پلیتلیتەكان و رێگری كردن لە بەیەكەوە نووسانیان كە وەدەكات بە رێژەیەكی كەمتر خوێن بمەیت.

دەرئەنجام: چارەسەری هاوچەرخ بۆ جەڵتە بە گشتی گەیشتۆتە باری پەرەسەندن لە سەردەمی تەكنەلۆژیاو دیجیتالدا. بۆ نموونە بە هۆی تەكنەلۆژیا لەو سەردەمەدا دەتوانین چارەسەری مێشك بكەین زۆر بە ئاسانی كە پێشتر دەبوایە هێسكی بكرابایەوە و چارەسەری مێشك بكرابایە. ئەو پێشكەوتنە پزیشكییە لەم سەردەمێكدا روویدا كە رێژەی جەڵتە بەرەو زیادبوون دەرۆیشت. Lanasherwan (لێدوان) ‏١٨:٥٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوەی بابەت[دەستکاری]

دەمباش Aram, پێشنیاری گواستنەوەی زانیاریەکانی ناوی دەکەم بۆ سەکتەی مێشک

Sakura emad (لێدوان) ‏١٠:١١، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ڕاستییەکەی من گرنگی بەو ناوەڕۆکانە نادەم کە لەسەر پەڕەی بەکارهێنەریی خۆیان دەیان نووسن. با پێشتر فێر بکرێن کە وا نەکەن ئینجا بێنە ویکیپیدیا. سوپاس بۆ تۆ! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٦، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😥 Sakura emad (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]