لویجی ئەلیماندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لویجی ئەلیماندی (بە ئیتالی: Luigi Allemandi) لە (نۆڤەمبەری ١٩٠٣ لە سان دامیانۆ ماکرا - ٢٥ سێپتێمبەری ١٩٧٨ لە بیترا لیگۆری) بەرگریکاری تۆپی پێی ھەڵبژاردەی ئیتالیا بوو. بە درێژایی کاروانی وەرزشی خۆی یاری لە یانەی "لینیانۆ" کردووە لە (١٩٢١ - ١٩٢٥)، پاشان یۆڤانتوس لە (١٩٢٥- ١٩٢٧)، ئەمبرۆسیانا (١٩٢٧ - ١٩٣٥)، ڕۆما (١٩٣٥ - ١٩٣٧)، فینیزیا (١٩٣٧ - ١٩٣٨) و لازیۆ (١٩٣٨ - ١٩٣٩). بۆ ھەڵبژاردەی ئیتالیا ٢٤ یاری ئەنجامداوە و ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردوە لە ١٩٢٥ەوە بۆ ١٩٣٦ لە مۆندیالی ١٩٣٤یش بەشداری کردوە.