لازار میخۆ حەننا
ڕواڵەت
لازار میخۆ حەننا | |
---|---|
لەدایکبوون | ؟ |
مەرگ | ١٤ی حوزەیرانی ١٩٩٣ (تیرۆر) |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن |
نەتەوە | ئاشووری |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزبی سیاسی | حیزبی شیوعی عێراقی-ھەرێمی کوردستان |
لازار میخۆ حەننا ناسراو بە ئەبوونەسیر (أبو نصیر)، (؟ - مردووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٩٣) سیاسەتوانێکی ئاشووریی خەڵکی باشووری کوردستان بوو کە وەکوو ئەندامی ئەندامی لیژنەی نێوەندیی حیزبی شیوعی عێراقی-ھەرێمی کوردستان چالاکی دەکرد. لازار میخۆ حەننا لە ڕۆژی ١٤ی حوەیرانی ١٩٩٣ لە شاری دھۆک بە شێوەیەکی گوماناوی تیرۆر کرا و کوژراو. کوژرانی لازار میخۆ حەننا چوار ڕووژ بە دوای تیرۆری فرانسیس یووسف تۆما و زۆرتر لە دوو ھەفتە بە دوای تیرۆری ڕەئووف ئاکرەیی ڕوویدا و تا بە ئێستاکە بکوژی ھیچ کامیان نەناسراوەتەوە.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ کوردستانپۆست: لە ٢٣یەمین سالیادی تیرۆری رەئوف ئاکرەیی دا، ئەو جەلادەی بادینان بناسن، نووسینی قادر نادر، نووسراو لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦؛ ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.
- منظمة العفو الدولیة: نقض العهود و اهدار حقوق الانسان فی کردستان العراق منذ ١٩٩١، الطبعة الاولی، لندن، ایلول ١٩٩٥.
- هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد، دانانی: هاوڕێ باخەوان، چاپی یەکەم، بنکەی چاپ و پەخشی سەردەم، زنجیرە (١٦)، چاپخانەی روون، سلێمانی، ١٩٩٩.