قەڵای یەزدگەرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆڵەکەیەکی قەڵای یەزدگەرد کە لە مۆزەخانەی پاشایەتیی ئانتاریۆدا پارێزراوە.

قەڵای یەزدگەرد قەڵایەکی مێژووییە لە نزیکی شارستانی داڵاھۆدایە. قەڵاکە لە سەردەمی ئەشکانییەکاندا کراوەتەوە. ئەفسانەیەک ھەیە کە دەڵێت یە یەزدگەرد پاشای ساسانی لە کاتی ھێرشی موسڵمانەکاندا لەو قەڵایەدا خۆی شاردووەتەوە. خاکی دەوروبەری ئەم قەڵایە چەن جار لە سەدەی بیستەمدا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، ھەڵدراوەتەوە و دیوارەکان و ستوونەکانی قەڵاکە لە ژێر خاک دەرھێنراون. ئێد کیڵ لە شەستەکاندا لەگەڵ لێژنەیەک بە پاڵپشتیی ئاکادیمییەکی بەریتانی و دواتر لە حەفتاکاندا لە سەر ئەرکی مۆزەخانەی پاشایەتیی ئانتاریۆ ھاتووەتە ناوچەکە و کاری لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەو قەڵایە کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە ئاسەواری قەڵاکەش ئێستە لە مۆزەخانەی پاشایەتیی ئانتاریۆدا پارێزراوە.

گالەری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی مۆزەخانەی پاشایەتیی ئانتاریۆ پۆتانەکان: 34°32′53.5″N 45°56′57.1″E / 34.548194°N 45.949194°E / 34.548194; 45.949194