قەزای تانگا


تانگا یەکێکە لە یازدە قەزای ئیداری ھەرێمی تانگا لە تانزانیا. ڕووبەری قەزاکە ٥٩٦٫٥ کم٢ (٢٣٠٫٣ میل چوارگۆشە) دەگرێتەوە.[١] قەزای تانگە لە باکوورەوە لەگەڵ قەزای مکینگا ھاوسنوورە، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زەریای ھیندی، لە باشوور و ڕۆژاوا لەگەڵ قەزای موحێزا ھاوسنوورە. کورسی قەزاکە (پایتەخت) شاری تانگایە. قەزاکە ناوەندی کارگێڕی و ئابووری ھەرێمی تانگەیە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢ ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە ٢٧٣٣٣٢ کەسە.[٢]
خوێندن و تەندروستی[دەستکاری]
تا مانگی شوباتی ٢٠١٧، ١٢٤ قوتابخانە لە قەزای تانگە ھەبووە، ٩٨ قوتابخانەی سەرەتایی و ٢٦ قوتابخانەی ناوەندی[٣] لە ڕووی دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستییەوە، تا ساڵی ٢٠٢١ قەزای تانگە ٢٧ ناوەندی تەندروستی تێدایە.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Tanzania: Northern Zone(Districts and Wards) - Population Statistics, Charts and Map".
- ^ "2012 Population and Housing Census General Report" (PDF). Government of Tanzania. Retrieved 2022-04-30. ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Education Tanga District". tangacc.go.tz. Retrieved 2022-04-30.
- ^ "Health Tanga District Council". tangacc.go.tz. Retrieved 2022-04-30.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای تانگا تێدایە. |