قەزای مکینگا
مکینگا یەکێکە لە یازدە قەزاکانی ھەرێمی تانگا، تانزانیا. لە ساڵی ٢٠٠٧ لە قەزای موحێزەوە دروست کراوە، ڕووبەری قەزاکە ١٤٤٢ کم٢ (٥٥٧ میل چوارگۆشە) دەگرێتەوە.[١] پایتەختی ئیداری قەزاکە دەکەوێتە شارۆچکەیەکی بچووک بەناوی پارونگو کاسێرا.[٢] قەزاکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای تانگا و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی موحێزە ھاوسنوورە، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزاکە لەگەڵ زەریای ھیندی ھاوسنوورە، لە ڕۆژاوای کۆرۆگوێ قەزای کۆرۆگوێ و قەزای لوشۆتۆ، لە باکوورەوە قەزاکە ھاوسنوورە لەگەڵ کینیا. بەرزترین خاڵ لە قەزای کۆرۆگوێ لووتکەی مھیندۆرۆیە بە بەرزی ٩١٣م.[٣]
بەپێی سەرژمێری نیشتمانی تانزانیا لە ساڵی ٢٠١٢، ژمارەی دانیشتووانی قەزای مکینگا ١١٨ ھەزار و ٦٥ کەس بووە.[٤]
خوێندن و تەندروستی[دەستکاری]
تا ساڵی ٢٠٢٢، ٩٤ قوتابخانە لە قەزای مکینگا ھەبووە، ٧٩ قوتابخانەی سەرەتایی و ١٥ قوتابخانەی ناوەندیی.[٥]
لە ڕووی دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستییەوە، تا ساڵی ٢٠٢٢ ناوچەی مکینگا شوێنی ٣ ناوەندی تەندروستی و ٢٧ کلینیکە.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Tanzania: Northern Zone(Districts and Wards) - Population Statistics, Charts and Map".
- ^ "Main Page". Mkinga District Council. Retrieved 8 August 2019.
- ^ "Mafi Peak". Retrieved 2022-06-15.
- ^ "2012 Population and Housing Census" (PDF). Development Partners Group Tanzania. Retrieved 7 August 2019. ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Education Mkinga District Council". Retrieved 2022-06-16.
- ^ "Health Mkinga District Council". Retrieved 2022-06-16.