قاسم ئەمین
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
قاسم محەممەد ئه‌مين (لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٣ – مردووی ٢٣ی نیسانی ١٩٠٨) نووسه‌ر، ڕۆشنبیر و چاكساز له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له میسر یه‌كێك بوو له کۆڵەکەکانی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی له میسر و زانكۆی قاهیره هه‌روه‌ها به یه‌كێك له ڕابه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ژنان ده‌ژمێردێت.
ژیننامه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
[دەستکاری]له ١ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٣ له قاهیره ی پایته‌ختی میسر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی كۆچكردوو بۆ ئه‌و وڵاته له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندنگه‌ی (رەئس ئەلتین) بووه كه تایبه‌ت بوو به منداڵانی خێزانه ئه‌رستۆكراته‌كان. له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی کۆچی کردووە بۆ قاهیره‌ی پایته‌خت و له گه‌ڕه‌كی (حلمیە) ی خێزانه ئه‌رستۆكراته‌كان نیشته‌جێ بووینە، له وێ قۆناغی ئاماده‌یی بڕیوه و لە ساڵی ١٨٨١ له په‌یمانگه‌ی یاسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی بە پلەی نایاب وەرگرتووە، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه به پارێزه‌ر و پاشان له‌گه‌ڵ شاندێكی خوێندكاران لە ١٨٨٥ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی مونبیلیە لە فەڕەنسا وەرگیراوە. لەماوەی چواساڵ خوێندنی لە پاریس ئاشنایەتی لەگەڵ جەمالەددین ئەفغانی درووستدەکات، کاتێک جەمالەددین ئەفغانی فێرگەیەکی تایبەت بەخۆی لە پاریس دەکاتەوە قاسم ئەمین دەبێت بە یەکێک لە خوێندکارانی ھەر لەوێ چاوی بە محەممەد عەبدە دەکەوێت و وەک وەرگێرێک یاوەری دەکات. قاسم محەممەد بەگی باوکی کوڕی ئەمین بەگە، ئەمین بەگ یەکێک بوو لەو بەگە کوردانەی کە کاتی خۆی عوسمانیەکان وەک دەست بەسەر ناردبوویان بۆ ئەستانەی پایتەخت. دواتر لەوێ وەک فەرمانبەر لە دەولەتی عوسمانی دادەمەزرێت، ئەوانیش وەک فەرمانبەر دەینێرنەوە ناوچەی شارەزووری بابان. دوای ماوەیەکی کورت بە فەرمانی خدێوی ئیسماعیل دەگوازرێتەوە میسر، لە میسر ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونێکی میسری دا دەکات و منداڵێکیان دەبێت ناوی دەنێن قاسم. قاسم ئەمین دێتە ناو خێزانێکی خانەدان بە جۆرێک باپیرانیشی لە دەولەتی عوسمانی کاربەدەست بوون، دوای چواڕساڵی خوێندنی بەسەرکەوتویی لە فەڕەنساوە دەگەڕێتەوە میسر، ئەزموونی پاریس بۆ ئەو دەبێتە ژێڕخانێکی شارستانی باش، بە تەواوی دەکەوێتە ژێڕ کاریگەری کۆمەڵایەتی فەڕەنسی، قاسم ئەمین کۆمەڵگەی کراوەی فەڕەنسی تێکەڵ بە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی دەکات و بارێکی ناوازە درووست دەکات. ھاوسۆز و ھاوبیری محەممەد عەبدە بوو، پێی وابوو کەلتوری عەرەبی و میسری لەگەڵ ئاینی ئیسلام تێکەڵ کراون وە دەبێت لێک جیابکرێنەوە. لەم ڕوانگەوە دەست دەکات بە نووسین لە ڕۆژنامەی (ئەل موئەید) لەبارەی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی مۆدێرن.
ته‌قاندنی خواستی چاكسازی له‌بواری ژنان
[دەستکاری]قاسم پێیوابوو ڕۆشنبیركردنی خودی ژنان بنه‌مایه بۆ گشت ڕه‌شێك‌و هه‌ر ئه‌و ده‌بێته ژێرخان بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی میسریی چاك‌و بته‌و هه‌روه‌ها نه‌وه‌یه‌كی ژیری پڕفه‌ڕ ئه‌گه‌رچی كوڕبن یان كیژ، بۆیه پێداگربووه له‌سه‌ر گۆشه‌كردنی ژنانی موسوڵمان. له‌وكاته‌یدا ناوبانگی له‌وبواره‌دا ده‌ركرد، له به‌رانبه‌ردا هێرشی قورسی كراوه‌ته سه‌رو هێرشبه‌ران تاوانی به‌رپاكه‌ری ڕه‌وشی به‌ره‌ڵڵاییان ده‌خسته پاڵ. هه‌ر له‌كاتی لاوییه‌وه بایه‌خی داوه به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌بوو ساڵی ١٨٩٨ په‌رتووكی «أسباب ونتائج وأخلاق ومواعظ» ی نووسیوه، پاشان په‌رتووكی «تحرير المرأة» ی نووسیوه‌و ساڵی ١٨٩٩ به‌هاوكاری شێخ محەممەد عه‌بده، سه‌عد زه‌غلول وئه‌حمه‌د لوتفي السه‌يد بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌وجا ئینگلیزه‌كان كه ئه‌وكات داگیكه‌ری میسربوون وه‌ریانگێڕاوه بۆ زمانی ئینگلیزی‌و گه‌یاندیانه هیندستان‌و وڵاتانی ئیسلامیی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتیان. له‌وێدا له‌سه‌ر سه‌رپۆش (حجاب) ده‌دوێت‌و ده‌ڵێت ئه‌وجۆره سه‌رپۆشه‌ی ژنان كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته باو هیچ بنه‌مایه‌كی ئاینیی ئیسلامی نییه‌و ده‌ڵێت كه فڕێدانی هیچ له‌ئاین لادان ناگه‌ێنێت. هه‌روه‌ها دێته سه‌ر ڕه‌وشی فره‌ژنی‌و ڕه‌هاكردن (طلاق) ده‌ڵێت؛ له‌یه‌ك دابڕینی ژن‌و پیاو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕه‌وشی ئاینی (شريعة) وه نییه، فره‌ژنی یان ڕه‌هاكردنی ژن به‌پێی سنوورگه‌ڵێكن پێویسته پیاو پابه‌ندیبێت، هه‌روه‌ها پێویسته ژن به‌ڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌ستبێت بتوانێت له‌ناو كۆمه‌ڵدا شان بداته به‌ر پێداویستییه‌كانی ژیان. ئه‌و په‌رتووكه میسری هه‌ژان‌و ڕه‌هێله ئاسا لافاوێك ڕه‌خنه‌و گازنده باراند سه‌ری، هاوكات مصطفى كامل‌ی سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی (الحزب الوطني) له‌وڵامێكدا بۆ قاسم هێرشی ده‌كاته سه‌رو به‌وه‌ی تاوانبار ده‌كات كه نۆكه‌ری ئیمپریالیی ئینگلیزه، هه‌روه‌ها ئابووریناسی میسر به‌ناوی محەممەد ته‌لعه‌ت له په‌رتووكی «فصل الخطاب في المرأة والحجاب» به‌قاسم ده‌ڵێت: «داماڵینی سه‌رپۆش‌و تێكه‌ڵكردنیان (واته ژن‌و پیاو) دوو ئاواتی خوازراوی ڕۆژئاوان» هه‌روه‌ها محەممەد فه‌ريد وه‌جدي له په‌رتووكی «المرأة المسلمة» دا ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌رگیز كاریان له قاسم نه‌كردو له توێژینه‌وه‌كانیدا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له په‌رتووكێكدا به‌ناوی «المرأة الجديدة» ساڵی ١٩٠١ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گرانی داوه‌ته‌وه تێیدا هه‌مان بۆچوونه كۆنه‌كانی په‌رتووكی یه‌كهه‌می دووپات كردووه‌ته‌وه‌و پشتئه‌ستووری كردوون به‌وته‌ی ڕۆژئاواییان. ئه‌وجا له‌و پێشنیاره‌یدا كه پێشكه‌شیكردووه به سه‌عد زه‌غلولی هاوڕێی ده‌خوازێت یاسایه‌ك ده‌ركه‌ن بۆ پشگیری له مافه‌كانی ژن‌و پاراستنی ڕه‌وتی ڕامیاریی ئه‌وان.
كه‌لتوور له‌گه‌ڵ یاسا
[دەستکاری]قاسم وه‌ك یاساناس بوو هاوكات نووسه‌رو ڕۆشنبیرێكی بێهاوتاو توێژه‌ری چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی میسر ناوبانگی ده‌ركردو هه‌مانكات ناووباگی هه‌بوو له‌بواری پارێزگاری له ئازادییه‌كانی كۆمه‌ڵ‌و دامه‌زراوه‌ی زانكۆی میسری‌و بانگی بۆ په‌روه‌رده‌كردن هه‌ڵده‌دا له‌پێناو پێشوه‌چوونی نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یویست كۆت له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی لادات‌و سه‌ربه‌ستیكات له سه‌روا (سجع) و گونجاندن‌و دیاریدان (إعراب) چونكه ئه‌و زۆر خولیای زمانه‌وانی بوو به‌ڵام كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو بۆ سه‌ربه‌ستكردنی زمانی عه‌ره‌بی له‌هێماكانی دیاریدان، بۆیه بیرۆكه‌كانی ئه‌و هه‌ر له منداڵدانی وشه‌دا مردن. ئه‌و به یه‌كێك له‌سه‌رانی چاكسازو په‌یڕه‌وكاری ڕه‌وتی ئیمام محەممەد عه‌بده ده‌ژمێردرا، له‌وانه‌یش كه باوه‌ڕیان وابوو ده‌بێت په‌روه‌رده به‌ره‌به‌ره چاكسازیی تێدا بكرێت به‌جۆرێك له‌لای نه‌وه‌كان باوه‌ڕگه‌ڵێك په‌یدابێت بكارن ئه‌ركی گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخان بگرنه ئه‌ستۆ. قاسم زۆری عه‌ز له‌هۆنه‌ر بووه‌و باوه‌ڕی به‌وه‌بووه كه ژیان بریتییه له خۆشه‌ویستی، به‌خشنده‌یی، لێبوردن‌و ئاشتی. ئه‌و پیاوێكی زۆر نموونه‌یی بووه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌بواری یاسادا بوونه‌ته هۆ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی تا گه‌یشتووه‌ته پله‌ی ڕاوێژكاری دادگای پێداچوونه‌وه، له‌پێش ئه‌ویشدا جێگری بریكاری گشتی بووه له دادگای هه‌مه‌جۆری میسری Mixed Courts of Egypt.
دواڕۆژانی ژیانی
[دەستکاری]قاسم له‌ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ١٩٠٨دا له ته‌مه‌نی چل‌و پێنج ساڵیدا ماڵاوایی له‌ژیان كرد، ژماره‌یه‌ك هۆنه‌روانی وه‌ك حافز ئیبراهيم، خه‌ليل موتران‌وعه‌لي ئه‌لجارم بۆی لاواونه‌ته‌وه‌و پێشه‌وایانی وه‌ك سه‌عد زه‌غلول باشا و فه‌تحي زه‌غلول شیوه‌ن‌و زارییان بۆ كرد. قاسم گرنگی زۆری ده‌دا به شێواز‌و كردار به‌ڵام گوێینه‌داوه‌ته ڕواڵه‌ت، نموونه‌یش ئه‌و ئاماژانه‌یه كه له‌گشت نووسینه‌كانیدا بۆ ژنان بووه پێیان ده‌ڵێت؛ گرنگ ئه‌وه نییه سه‌ر پۆشراوبێت، گرنگ ڕه‌وت‌و هه‌ڵوێستی چاكڕه‌وشییه.
هه‌ندێك له وته‌كانی
[دەستکاری]ــ وڵاتپارێزی ڕاسته‌قینه نه له‌باره‌ی خۆیه‌وه زۆر ده‌دوێت، نه بوونی خۆی ئاشكراده‌كات. ــ هه‌ركات بیرم له‌خرۆشی كردبێته‌وه وێنه‌ی ژنی یه‌كجار قه‌شه‌نگ‌و ژیری پیاوم بۆ به‌رجه‌سته بووه. ــ ئه‌گه‌ر له‌ڕه‌وشی ئیسلامی (شريعة) دا ده‌قێك هه‌بێت فه‌رمان بۆ سه‌رداپۆشین، به‌پێی ئه‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێو موسوڵماناندا بوه به‌باوه، ئه‌و من چیتر له‌سه‌ری ناڕۆم. هه‌رچه‌نده من تاكه پیتێكم نه‌نووسیوه دژبێت به ده‌قه‌كان ئه‌گه‌رچی ڕواڵه‌تی زیانبه‌خشیشیان پێوه دیاربێت، چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه بێ لێكدانه‌وه گوێڕایه‌ڵی فرمانی خودا ده‌بین. به‌ڵام له ڕه‌وشدا هیچ ده‌قێك نابینم فرمانی سه‌رپۆشینی دابێت به‌وجۆره‌ی بوه به‌باو، به‌ڵام ئه‌وه نه‌ریتێكه له‌كاتی تێكه‌ڵبوون به میلله‌تانی تردا خوویان پێوه گرتووه‌و بوون به‌باوو وه‌ك نه‌ریته زیانبه‌خشه‌كانی تر ده‌مارگیرانه به‌رگی ئاینیان له‌به‌ركراوه‌و سه‌پێنراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا، به‌ڵام ئاین هیچی به‌سه‌ره‌وه نییه. له‌په‌رتووكی پیرۆزدا هاتووه ده‌ڵێت: (قُلْ للمؤُمنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أبصَارِهِمْ ۆيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ. ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ، إِنَّ الله خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ، ۆقُلْ لِلمؤُمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أبْصَارِهنَّ ۆيَحْفَظْنَ فُروجَهُنَّ ۆلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِڵاّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا. ۆليَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيوبِهِنَّ ۆلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إڵاّ لِبُعُولَتِهنَّ أو آبَائِهنِ أوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِن أوْ أبْنائِهِنَّ أو أبَناءِ بُعُولتِهِنَّ أوْ إِخْوانِهِنَّ أوْ بَنِي إخَۆانهِنَّ أو نِسَائِهنَّ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيمَانُهُنَّ أو التَّابِعينَ غَيْرِ أُوِلي الإرْبَةِ مِنَ الرِّجالِ أو الطِّفلِ الَّذينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النسِّاءِ ۆڵا يَضْربْنَ بأرْجُلِهِنِّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِيِنَتهنَّ). واته «به باوه‌ڕداران بڵێ پوخته‌ترینه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه چاوپارێزبن‌و ئه‌ندامی زێیان بپارێزن، خودا به‌ئاگایه له‌گشت هه‌ڵوێستێكی ئێوه، هه‌روه‌ها به‌ژنانی خاوه‌نباوه‌ڕ بلێن چاوپارێزبن‌و ئه‌ندامی زێی خۆیان بپارێزن‌و خشڵیان وه‌ده‌رنه‌خه‌ن. با به سه‌رپۆش پێسیریشیان داپۆشن‌و جوانییه‌كانیا نیشانی كه‌س نه‌ده‌ن. جگه له مێرد یان باوك یان باوكی مێرد یان كوڕی خۆیان یان كوڕی مێرده‌كانیان یان براو كوڕی برا یان ژنه‌كانیان یانیش ژنی هاوباوڕیان یا خزمه‌تكاری وه‌ك كوڕی خۆیانن ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو نه‌بن بۆ هاوسه‌رگیری یان پیاوێك گرێی له‌مێشكدا هه‌یه یان ئه‌و منداڵه‌ی چاو نابڕێته زێدانی ژن‌و نابێت به‌پێ له‌زه‌وی بده‌ن تا جوانییه شاراوه‌كانیان ده‌ركه‌وێت».
ــ كه‌مترینی زانست ئه‌و ڕاده‌یه كه‌مرۆڤ له په‌رتووك‌و مامۆستای فێرده‌بن، بالاترینیش ئه‌وانه‌ن كه به‌ئه‌زموونی خودی له كه‌ره‌سته‌و مرۆڤیان وه‌ریده‌گرن. ــ له‌نێو میلله‌تانی لاواز‌و ژێرده‌سته‌كاندا وشه‌ی نه‌رێی (نا) كه‌م به‌كاردێت. ــ هه‌رده‌م پێشبڕكێی ڕه‌خنه له‌خاوه‌نبیرو كۆشین بۆ كوێركردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی زۆرن. كاتی هه‌ڵچوون به‌شێوه‌ی تایبه‌ت ده‌یانبینیت ده‌م به‌جوێن تانووت ده‌هاون، هه‌ر تیری ناڕه‌واو بكوژه ده‌یهاون به‌ڵام قاڵبی ڕه‌وای له‌به‌ردا. ــ پیاوی ناودار هه‌ر په‌روه‌رده‌ی دروست ده‌یانهێنێته كایه، پیاوگه‌لی خاوه‌ن ڕه‌وشتی پاك‌و ڕاست، ڕاستگۆ‌و دڵ فراوان، ئازا‌و له‌خۆ بوور، نیشتمان په‌روه‌ر، ڕازگری ماف‌و پارێزه‌ری ڕاستی، ملكه‌چی فرمان، ئه‌وانی سه‌رو دارایی خۆ به‌خش له‌پێناو ئامانجی په‌ره‌دان به زانست‌و ئاین‌و زانكۆی نیشتمانی.
له‌مه‌ڕ ئه‌و چی گوتراوه
[دەستکاری]دوكتۆر محەممەد حسه‌سه‌نێن هێيكه‌ل ده‌ڵێت: "(وه‌ك زۆر به‌خۆیدا ڕاده‌چوو، پاقژو ڕێزدارو خاوه‌ن شكۆ بوو، هه‌روه‌ها ڕێزگربوو له به‌رانبه‌رو ئازادییه‌كانی ئه‌و، نه خۆی به‌سه‌ر كه‌سدا سه‌پاندووه نه هه‌لی لاوازیی كه‌سی قۆستووه‌ته‌وه، له‌نێو گشت دیارده پیرۆزییه‌كانی سه‌ربه‌ستیدا پتر ڕێزی بوو بۆ سه‌ربه‌ستی بیر‌و هۆش). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دادوه‌رێكی هه‌نده چاك بوو هیچكات چاوه‌ڕێ نه‌بووه كه‌سێك پاداشتی بكات یان كۆمه‌ڵ چه‌پڵه‌ی بۆ بكوتن، ده‌یگوت ته‌نها لێبوردن هۆو ئه‌گه‌ره بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی تاوانبار چونكه پێیوابوو سزادانی شه‌ڕ به شه‌ڕ ده‌بێته باربووی شه‌ڕه له‌سه‌ر شه‌ڕ".
به‌رهه‌مه‌كانی له میسر
[دەستکاری]ئازادی ژنان - ١٨٩٩. ژنی سه‌رده‌م - ١٩٠١.
سه‌رچاوه‌كان
[دەستکاری]أعلام الكرد – مير بصري – ص ٩١-٩٢-٩٣-٩٤. قاسم أمين مصلحا اجتماعيا –منى الدسوقي ٢٠٠٤-دار الفكر العربي. قضية المرأة / ١. تحرير: محەممەد كامل الخطيب. مشاهير الكورد في التاريخ الإسلامي (الحلقة السابعة) قاسم أمين د. أحمد خليل تعريف بالنثر العربي الحديث للدكتور عبد الكريم الأشتر (ص ١٤٤) تاریخ مشاهیر كرد عرفا، علما، أدبا، شعرا جلد دوم ص ٦٩ بابا مردوخ ڕوحانی
له‌چاپدراوی بیانی ژنی سه‌رده‌م (به عه‌ره‌بی) ئه‌رشیڤی كۆڕی زانكۆی تۆرینتو (http://www.archive.org/details/almarahaljaddah00qsimuoft)
وه‌رگیراو له (ويكيبيديا، الموسوعة الحرة) ی عه‌ره‌بی سه‌رچاوه: وەرگێڕ (هێدی گۆمه‌یی) بەرپس لە ماڵپەڕی (کۆشکی کورد www.koskikurd.com)