بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەلسەفەی لۆژیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەلسەفەی لۆژیک ئەو بەشەی فەلسەفەیە تاوتوێی پانتایی و سروشتی لۆژیک دەکا. ئەو پرسە فەلسەفییانە ھەڵدەکۆڵێ کە لۆژیک قوت و زەقیان دەکاتەوە. بۆ وێنە، زۆر جار، لە بنی تیۆرییەکانی لۆژیکدا، یا لە بەھرەگەلێکدا کە لەو تیۆرییانە وەردەگیردرێ، ھەندێ پێشگریمان خۆ حەشار دەدەن؛ یەکێ لە ئەرکەکانی فەلسەفەی لۆژیک ئەوەیە ئەو پێشگریمانانە بپشکنێ. بۆ ئەم کارەش دەبێ پرسیارگەلێک دەرھەق بە چۆنیەتیی ناساندنی لۆژیک و چۆنیەتیی پەیوەندیی نێوان سیستمە لۆژیکییە جیاجیاکان وەڵام بداتەوە. ھەروەھا، پێویستە سروشتی تێگەیشتە بنەڕەتییەکانی لۆژیک و پەیوەندیی لۆژیک و بوارەکانی تر تاوتوێ بکرێ.

ناساندن و بابەتی فەلسەفەی لۆژیک

[دەستکاری]

فەلسەفەی لۆژیک زانستێکە چاوەدێریی لۆژیک و لقوپۆپەکانی دەکا. لە ئاسۆیەکی بەرزترەوە دەڕوانێتە لۆژیک و، بابەتەکەی بریتییە لە خودی لۆژیک. ھەر پرسیارێ دەرھەق بە لۆژیک بێ، لە پرسیارەکانی فەلسەفەی لۆژیکە. تەنانەت پرسیارگەلێ وەکوو سنوورەکانی لۆژیک لە کوێن، یا بناخەکانی کامانەن، لەو پرسانەن فەلسەفەی لۆژیک دەپەرژێتە سەریان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]