فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی ڕەخنەگرانی فیلم
ڕواڵەت
(لە فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕەخنەگرانی فیلمەوە ڕەوانە کراوە)
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕەخنەگرانی فیلم | |
ناوبڕ | FIPRESCI |
---|---|
دروستبوون | ٦ی حوزەیرانی ١٩٣٠ |
شوێنی دامەزران | ئەکادێمی پالاس، بروکسێل، بەلجیکا |
جۆر | ڕێکخراوی ڕەخنەگرانی فیلم |
ئۆفیسی سەرەکی | میونشن، ئەڵمانیا |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی، فەڕەنسی |
سەرۆک | ئەحمەد شەوقی |
جێگرانی سەرۆک | پاولۆ کاسێلا، ئیلینا روباشێڤسکا |
سکرتێری گشتی | کلاوس ئێدێر |
جێگری سکرتێری گشتی | ئالین تاسکیان |
وێبگە | www٫fipresci٫org |
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕەخنەگرانی فیلم (كورتکراوە: FIPRESCI) کۆمەڵێک ڕێکخراوی نەتەوەیین کە لە ڕەخنەگران و ڕۆژنامەوانی فیلمی پیشەگەر پێکهاتوون. ڕێکخراوەکان بۆ مەبەستی بانگەشەکردن و پەرەپێدانی کلتووری فیلمن. فیدراسیۆنەکە لە مانگی حوزەیرانی ١٩٣٠ لە بروکسێل، بەلجیکا دامەزراوە،[١] و ئەندامی لە زیاتر لە ٥٠ وڵاتدا هەیە.
مێژوو
[دەستکاری]لەگەڵ ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا، ڕێکخراوەکان بڕیاری ئەوەیان دا کە هیچی دیکە بەشداری لەو فیستیڤاڵ و بۆنانە نەکەن کە لەلایەن حکومەتی ڕووسیا ڕێکخراون. لە پاڵ ئەوەدا بەشداری کۆنفرانسێکیان نەکرد لە سەنت پیتەرزبورگ، کە بۆ ئامانجی ئاشناکردنیان بوو بە فیلمە ڕووسییەکان.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Historical background 1925–1945». fipresci.org. International Federation of Film Critics. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Ukrainian Letters».