فایزە محەممەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فایزە محەممەد (لەدایکبووی ١٩٥٨) چالاکوانێکی سۆماڵییە لە مافەکانی ژنان چالاکە، لەئێستادا بەڕێوبەری بەشی ئەفریقای ڕێکخراوی یەکسانی ئێستا (Equality Now).[١] فایزە یەکێکبووە لەوکەسانەی کە پشتگیرییەکی فراوانی پڕۆتۆکۆڵی ماپوتوی کردووە کەتایبەتبووە بە مافەکانی ژنان لە ئەفریقا و بەشداریپێکردنیان لە پرسە سیاسییەکان، ھەروەھا ناوبراو دژی خەتەنەی مێینە کاری کردووە.

ژیان[دەستکاری]

فایزە محەممەد بڕواننامەی ماستەری لە بەڕێوەبردن بەدەستھێناوە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ستەیت،[٢] فرێنسۆ. لە ساڵی ١٩٩٨، دبلۆمیشی لە مافەکانی مرۆڤ بەدەستھێنا لە پەیمانگای سۆشیال ستەدیس لە ھۆڵەندا.[٣]

لە ساڵی ٢٠٠٤، فایزە لە تۆڕی پامبازوکا نیوز نووسینەکانی بڵاوکردۆتەوە بۆ گرنگی و پشتگیرکردنی پڕۆتۆکۆڵی ماپوتو.[٤][٥] ھەروەھا ناوبراو بۆ گاردیان نووسیویەتی.[٦] لە ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی سەد ژنە پاڵەوانی بردەوە لەبەر چالاکییەکانی بۆ زامنکردن و پشتگیرکردنی مافەکانی ژنان بۆ ژنانی سۆماڵ. لە ساڵی ٢٠٠٨، خەڵاتی پڕۆژەی برسیەتی ئەفریقای بردەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی جێگیرییەتی ژیان و بەکۆتاھێنانی برسیەتی.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا In Visibility: Faiza Jama Mohamed ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، لە ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Our July Interview with Faiza Jama Mohamed ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، لە ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Pearl Atuhaire, 'A Compendium of Women in Peace and Security Processes in the East and Horn of Africa', February 17, 2014. داڕێژە:SSRN
  4. ^ 'African Leaders Must Act Now to Ratify the Protocol on the Rights of Women', Pambasuka News, 162, 24 June 2004. Reprinted in Firoze Manji; Patrick Burnett, eds. (2005). African Voices on Development and Social Justice: Editorials from Pambazuka News 2004. Fahamu/Pambazuka. pp. 101–103. ISBN 978-9987-417-35-3.
  5. ^ 'Putting an End to Female Genital Mutilation: The African Protocol on the Rights of Women', Pambasuka News, 173, 9 September 2004. Reprinted in Firoze Manji; Patrick Burnett, eds. (2005). African Voices on Development and Social Justice: Editorials from Pambazuka News 2004. Fahamu/Pambazuka. pp. 114–5. ISBN 978-9987-417-35-3.
  6. ^ Does Kenya have the courage to lead on women's rights in Africa, The Guardian, 21 April 2014. Accessed 10 March 2020.