بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەمارلوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەمەرلوەوە ڕەوانە کراوە)

عەمارلوو (فارسی : عمارلو: Amarlu) ناحیەیەکە لە قەزاى ڕوودبار، پارێزگای گیلان، ئێران. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٣٥٠ خێزان و ٧٩٧٠ کەسی بووە، ناوچەکە بریتییە لە یەک شارۆچکە بە ناوى: جیریندیێ لەگەڵ دوو گوندستان (دێھستان): گوندستانی جیریندیێ و گوندستانی کەلیشۆم. زۆربەی خەڵکی ناحیەی عەمارلوو تات و کوردن. تاتەکان بە زمانى تاتی و کوردەکان بە کرمانجى و لەکى قسە دەکەن.

پێکھاتەى ھۆزەکان

[دەستکاری]

عەمارلوو یان ئاماران ھۆزێکى کرمانجى پارێزگای گیلانن، ھەروەھا ھۆزى گەورەى ڕەشوەند کە بەشێکى گرنگى ھۆزەکانى گیلان و قەزوینن. ڕەشوەند بەشێکن لە ھۆزەکانى باشووری کوردستان و لەلایەن شا عەباسی یەکەمەوە گواستراونەتەوە بۆ گیلان. ئێستا زۆرینەى کوردى ڕەشوەند لە پارێزگای قەزوین دەژین. عەمارلووش پەنجا گوندیان لە نێوان مەنجیل و پیرکووى باشوری ڕۆژھەڵاتی گیلاندا ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]