عەمارلوو
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
عەمارلوو (فارسی : عمارلو: Amarlu) ناحیەیەکە لە قەزاى ڕوودبار، پارێزگای گیلان، ئێران. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٣٥٠ خێزان و ٧٩٧٠ کەسی بووە، ناوچەکە بریتییە لە یەک شارۆچکە بە ناوى: جیریندیێ لەگەڵ دوو گوندستان (دێھستان): گوندستانی جیریندیێ و گوندستانی کەلیشۆم. زۆربەی خەڵکی ناحیەی عەمارلوو تات و کوردن. تاتەکان بە زمانى تاتی و کوردەکان بە کرمانجى و لەکى قسە دەکەن.
پێکھاتەى ھۆزەکان
[دەستکاری]عەمارلوو یان ئاماران ھۆزێکى کرمانجى پارێزگای گیلانن، ھەروەھا ھۆزى گەورەى ڕەشوەند کە بەشێکى گرنگى ھۆزەکانى گیلان و قەزوینن. ڕەشوەند بەشێکن لە ھۆزەکانى باشووری کوردستان و لەلایەن شا عەباسی یەکەمەوە گواستراونەتەوە بۆ گیلان. ئێستا زۆرینەى کوردى ڕەشوەند لە پارێزگای قەزوین دەژین. عەمارلووش پەنجا گوندیان لە نێوان مەنجیل و پیرکووى باشوری ڕۆژھەڵاتی گیلاندا ھەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |