عەلیشان (فیلم)
ڕواڵەت
عەلیشان | |
---|---|
دەرھێنەر | شەریف گۆرێن |
بەرھەمھێنەر | کادری یورتاداپ |
نووسەر | ئەحمەد سۆنەر |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | بورھان بەیار عارف ساز |
وێنەگری سینەمایی | کایا ئێرێز |
بڵاوکردنەوە | ١٩٨٢ |
دەرچوون | ١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ |
ماوەی فیلم | ٨٨ خولەک |
وڵات | تورکیا |
زمان | تورکی |
عەلیشان فیلمێکی تورکیی ساڵی ١٩٨٢ە. لە دەرھێنانی شەریف گۆرێن، بەرھەمھێنەر کادری یورداتاپ و دەرھێنەری فۆتۆگرافی کایا ئێرێرێز. سیناریۆی فیلمەکە ھی ئەحمەد سۆنەرە. فیلمەکە لە شاری مارماریس وێنەی گیراوە.
پوختەی چیرۆک
[دەستکاری]عەلیشان لە زیندان ئازاد دەکرێت کە بە تاوانی کوشتن چووبووە ژوورەوە. کاتێک بە ھۆی ناکۆکی خوێنییەوە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لە ئورفا، دەچێتە لای موسلومی ھاوڕێی. ئەو دووانە دەست دەکەن بە کارکردن لە کارێکی بیناسازی کە لە مارماریس دۆزیویانەتەوە. دوژمنەکانی عەلیشان تا مارماریس شوێنی دەکەون. عەلیشان بە ھاوکاری ئاسلی کە ژنێکی کەڕ و لاڵە و لە ڤێلایەکی نزیکدا دەژی، لە ھێرشی دوژمنەکانی ڕزگاری دەبێت. بە تێپەڕبوونی کات، ئەسڵی و عەلیشان عاشقی یەکتر دەبن. عەلیشان کە ناتوانێت بارودۆخی ژیانی بە ھەڵاتن (ڕاکردن) بباتەسەر، بڕیارێکی نوێ دەدات.