عادل باخەوان
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
عادل باخەوان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧١ سلێمانی |
پیشە | کۆمەڵناس |
شوێنکار |
عادل باخەوان (بە پێتی لاتین: Adel Bakawan)، (١٩٧١ -)، کۆمەڵناس و مامۆستایی زانکۆیە کە بە ھۆی ڕوانگە ڕەخنەگرانەکانی سەبارەت بە سیاسەت و کۆمەڵگەی باشووری کوردستان ناسراوە. عادل باخەوان لە خوێندگەی باڵا بۆ خوێندنەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە فەڕەنسا وانەی خوێندووە و ئێستاکە لە زانکۆی ئێڤری وانە دەدات، و ھەروەھا ئەندامی دەستەی نووسەرانی ژوورناڵی کوردستان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکانە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]عادل باخەوان لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە تا تەمەنی ٢٧ ساڵی لەنێو پرۆگرامە جیاوازەکانی دەنگی "نەخێر" بە ڕژێمی بەعسدا بووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵی فەرمانی گرتنی لەلایەن ڕژێمەوە دەرچوو، پاش خۆشاردنەوە و دەربازبوونی، باوک و برا گەورەکەیان ڕاپێچی زیندانکرد و خستنیانە ژێر ئەشکەنجەو ئازارەوە. پاش ڕاپەڕین و جەنگی ناوخۆ، لە ١٩٩٩ دا، کوردستان بەجێدەھێڵێت و لە فەرەنسادا نیشتەجێ دەبێت. ژیانی سیاسی سەختی کوردستان، ڕێگای پێنەداوە لە نیشمان خوێندن تەواوبکات، بۆیە ھەر لەگەڵ گەشتنیدا بە فەرەنسا کاروانی خوێندنی دەستپێکردوەو و لێرەوە، وەک خۆی دەڵێت، ڕوبەری ئەکشن و جوڵانەوەی بەشێوەیەکی ڕادیکاڵانە گۆڕاوە: پەڕینەوە لە کێڵگەی سیاسیەوە بۆ کێڵگەی زانستی، لە سیاسەتەوە بۆ زانست، لە ئەکشنەوە بۆ بەرھەمھێنانی فیکری مەعریفی. سەرەتا لە زانکۆی لیۆندا قۆناغی لیسانس تەواودەکات. پاشان لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی پاریس، قۆناغی ماستەر و دکتۆرا تەواودەکات. کاروانی خوێندنی باڵای نزیکەی ١٠ ساڵ دەخایەنێت. ئەو ناوەندە زانستیەی کە تێیدا گەورەدەبێت، بریتیە لە سێ ناوەندی سەرەکی: ناوەندی تورێنیەکان؛ واتە ھەموو ئەو سۆسیۆلۆگانەی کە لەگەڵ ئالان تورێندا کاردەکەن و پەیوەندیەکی بەھێزی لەگەڵ تورێندا ھەیە. ھەروەھا ناوەندە بۆردۆیەکان. پاشان قوتابخانەی ئۆلیڤەر ڕوا لەسەر ئیسلامی سیاسی، کە لەسەر ئاستی ئەنتەرناسیۆنال ھەژمونی تەواوی کردوە. عادل باخەوان نامەی ماستەر و دکتۆراکەی لەژێر سەرپەرشتی ئۆلیڤەر ڕوادا بووە و ئەمەش کارئاسانیەکی زۆری لە فەرەنسادا بۆکردوە. ئێستاش لە زانکۆی ئێڤری وانەی سۆسیۆلۆژیا بە قۆناغی لیسانس دەڵێتەوە و توێژەری ھاوکارە لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی پاریس.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- کەیوان: ڕۆمان، سلێمانی: بێ پەخشانگە، ١٩٩٨.
- ئیسلامیەکان کوردستان لە بوھتاننامەکەی حەمە سەعەد حەسەندا، بێ شووێن: بێ پەخشانگە، ١٩٩٨.
- تێگەیشتن ڕۆژاوا-ئیسلام: بەریەککەوتن، تێکەڵبوون، یەکتربیناکردن، سلێمانی، ٢٠٠٦.
- تێگەیشتن لە فەیسەڵەوە تا تاڵەبانی: عێراقی پۆست سەدام لە تاقیکردنەوەی دیموکراسیدا، سلێمانی: کتێبخانەی ڕەنج، ٢٠٠٦.
- تێرۆریسم وەک بیناکردنی کۆمەڵایەتی، سلێمانی: دەزگای چاپ ە پەخشی سەردەم، کتێبی سەردەم ژمارەی ٤٠٣، ٢٠٠٧.
- کوردستان لە تاقیکردنەوەی ناسیۆنالیزم، ئیسلامیزم، تیرۆریزمدا، سلێمانی: کتێبخانەی حەمدی، ٢٠١٠.
- کۆتایی عەلمانیەت، سلێمانی: کتێبخانەی ڕەنج، ٢٠١٢.
- کۆمەڵگای ڕەش، سلێمانی: کتێبخانەی ئەندێشە، ٢٠١٣.
- سۆسیۆلۆژیای بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٥.
- سۆسیۆلۆژیای زەبروزەنگ، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٥.
- سۆسیۆلۆژیای ئاین
- سۆسیۆلۆژیای سیاسی
وەرگێڕان
[دەستکاری]- ئاین چیە، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
- عەلمانیەت لەبەرانبەر ئیسلامدا، وەرگێرانی عادل باخەوان، سلێمانی: چاپخانەی جەمال عیرفان، ٢٠١٦.
- ئاین لە دێمۆکراسیدا، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: کتێبخانەی جەمال عیرفان، ٢٠١٦.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ژوورناڵی کوردستان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان: لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی، نووسینی ئیبراھیم گەنچ، نووسراو لە ١٢ی ئاداری ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٧ی حوەزیرانی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئاژانسی ھەواڵدەریی کوردستان (کوردپا): چرکەساتی فەریناز خوسرەوانی و گریمانەی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی/ بەشی یەکەم، نووسینی عادڵ باخەوان، نووسراو لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥؛ سەردان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- کەی مەحرومەکانی کوردستان یەکدەگرن؟، ھەفتەنامەی ڕووداو. http://rudaw.net/sorani/opinion/20102016
- ئایا داعش دەتوانێت ١٠٠٠ ڕوداوی وەک ١١ی ئەیلوول دروستبکات؟، گفتوگۆی عادل باخەوان لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمەریکیدا. http://www.dengiamerika.com/a/3557871.html
- ئایا بەڕاستی یەکگرتوو دوژمنی فەرەنسا و کوردستانە؟ http://rudaw.net/sorani/opinion/15102016
- عێراقی پاش کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، http://rudaw.net/sorani/opinion/07102016
- قوتابخانەی فیکری و مێژووی سیاسی عادل باخەوان، چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەنج سەنگاویدا، کەناڵی ڕوداو. http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/hevpeivin_26032016
- بارزانی لە تاقیکردنەوەی دەوڵەتی کوردیدا، ڕوداو، سپێپتەمبەری 2016، http://rudaw.net/sorani/opinion/29092016
- ڕیفۆرمی ئاینی و واقیعی کۆمەڵایەتی، کوردستانی نوێ، سێپتەمبەری 2016، https://web.archive.org/web/20161130070103/http://knwe.org/Direje.aspx?Jimare=47043&Cor=4&Besh=Witar
- سوڵتان لە باوەشی قەیسەردا، ڕوداو، سێپتەمبەری 2016، http://rudaw.net/sorani/opinion/05092016
- ئایا ئاین دژی بنەماکانی دێمۆکراسیە؟، کەناڵی ئێن ئاڕ تی، سێپتەمبەری 2016، http://www.nrttv.com/media-Barname-detail.aspx?Barnama=29&Jimare=3275&T=ئایا+ئاین+دژی+بنەماکانی+دیموکراسییە؟
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عادل باخەوان تێدایە. |