شەڕی نەینەوا (٦١٢ پێش زاین)
شەڕی نەینەوا لە نێوان ساڵانی ٦١٣ بۆ ٦١١ پێش زایین دادەنرێت، کە زیاتر وا ئەڵێن لە ساڵی ٦١٢یە یاخیبوون لە ئاشوورییەکان ، سوپای هاوپەیمانان کە هێزەکانی ماد و بابلیەکانیان دەگرتەوە، گەمارۆی نەینەوایان دا و ٧٥٠ هێکتار زەویی ئەو شارەیان گرت کە لەو سەردەمەدا یەکێک بوو لە گەورەترین شارەکانی جیهان. کەوتنی نەینەوا بووە هۆی ئەوەی دوای سێ ساڵ ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ [١] وەک دەوڵەتی باڵادەست لەناوبچێت لە ڕۆژهەڵاتی نزیک کۆن . تۆمارە شوێنەوارییەکان دەریدەخەن کە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری، دوای دەیان ساڵ و سەدەکانی دوای شەڕەکەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان شارەکە چۆڵ کرا و بێ دانیشتووان بوو. دواتر باسێکی چەواشەکراو لە کەوتنی شارەکە بووە هۆی چیرۆکی پاشای ئەفسانەیی سەرداناپاڵوس .
بابل بۆ یەکەمجار بوو بە ناوەندی دەسەڵات لە میزۆپۆتامیا لە ماوەی زیاتر لە هەزار ساڵدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ئیمپراتۆریەتی بابلی نوێ.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Georges Roux - Ancient Iraq p 376