شەڕی زاویتە (١٩٦١)
| شەڕی زاویتە (١٩٦١) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە شۆڕشی ئەیلوول | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
|
٦٠٠ کوژران ٥٠٠ بەدیل گیران ٧٦ ئۆتۆمبێل سوتێنرا[١] |
٦ پێشمەرگە شەھید کران ١٩ پێشمەرگە بریندار کران | ||||||
شەڕی زاویتە یەکێکە لە شەڕەکانی شۆڕشی ئەیلوول، کە لە نێوان بزووتنەوەی کوردی بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەریھەڵدا و بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی بوو، لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان لە شارۆچکەی زاویتە، کە دەکەوێتە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان شەڕەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦١ی زایینی دەستی پێکرد بە سەرکەوتنی بزووتنەوەی کورد کۆتایی ھات.[٢]
پێشینە
[دەستکاری]لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم ھێزەکانی بزووتنەوەی کورد دەستیان گرت بەسەر ناوەندی شارەدێی سەرسەنگ کە لە نزیک شارۆچکەی زاویتە ھەڵکەوتووە، و لە ڕۆژی دواتردا ھێزەکانی بزووتنەوەی کورد بەرەو بەرزایییەکانی چیاکانی زاویتە پێشڕەوییان کرد بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکەن، و لەو ماوەیەدا فەوجێکی پۆلیسی گەڕۆکی عێراقی لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەم پێشڕەویی کرد بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان شارەکانی دھۆک و ئامێدی. لەو کاتەدا ئەم ھێزەی پۆلیسی عێراقی کەوتە ژێر دیلیی ھێزەکانی بزووتنەوەی کورد، بۆیە فەوجێکی پیادەی سوپای عێراق کە لە شاری دھۆک جێگیر ببوو، جووڵا بۆ ڕزگارکردنی ھێزی پۆلیس لە دیلی، بەڵام ھێزە عێراقییەکان تووشی شکستێکی گەورە ھاتن و نەیانتوانی ھێزی پۆلیسی گەڕۆک لە دەست ھێزەکانی بزووتنەوەی کورد ڕزگار بکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ مەسعود بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد. لاپەڕە ٥٨.
- ↑ «شەڕی زاویتە (کانوونى یەکەمى ١٩٦١)». Parti Pedia (partipedia.org) (بە کوردی). ٢١ی ئابی ٢٠٢٢. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |