شەبەنگی خووە كەرتبوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەبەنگی خووە کەرتبوون کە پێشی دەوترێت ناڕێکی شەبەنگی خووە کەرتبوون بوارێکی ناڕێکی دەروونییە لە جۆری گەشەکردنی دەماری وە خووە کەرتبوون و نەخۆشی ئەسپێرجەر دەگرێتەوە

ئەو کەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبن کێشەی پەیوەندی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی و دووباەبوونەوەی ھەڵسوکەوت و چالاکیان.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لە تەمەنی یەک بۆ دوو ساڵیدا دەردەکەوێت. مانەوەی نەخۆشیەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی سەختکردنی جێبەجێکردنی کاروباری ڕۆژانە و دروستکردن و مانەوەی پەیوەندییەکان و ئیش و کارەکان.

ھۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە جێگەی گوومانە. ئەو ھۆکار و مەترسیانەی تووشبوونی ئەم نەخۆشییە زیاتر دەکەن دایک و باوکی بە تەمەن و مێژووی خێزانی نەخۆشی خووە کەرتبوون و چەند ھۆکارێکی بۆماوەیی.

دەرکەوتووە کە نزیکەی ٪٦٤ بۆ ٪٩١ ھۆکارەکان دەگەڕێنەوە بۆ مێژووی خێزانی.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە دەکەوێتە سەرنیشانەکانی. ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە بە گشتی ئەگۆڕێت لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر، ئەمەش چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەو فێرکردنی چەند شتێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی نەخۆشەکە. ھەندیکجار دەرمان بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە بەکارھێنانی دەرمان سوودێکی ئەوتۆی نییە.

دووچاربوون بە نەخۆشی شەبەنگی خووە کەرتبوون لە نزیکەی ٪١ی خەڵکییە (٪٦٢٫٢ میلیۆن لە جیھاندا) لە ساڵی ٢٠١٥. ڕەگەزی نێر زیاتر تووشی نەخۆشیەکە دەبن وەک لە ڕەگەخی مێ.

یەکێک لە ماکە دیارەکانی ئەم نەخۆشییە لاوازی بواری کۆمەڵایەتییە و کە دەبێتە ھۆی کێشەی ھاوڕێیەتی و پەیوەندی سۆزداری و ژیانی ڕۆژانە.

چەند لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە کە ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی گەورەبوونی مێشک لە ھەندێ شوێن وە بچوکبوونەوەی لە ھەندێ شوێنی تری مێشکدا. ھۆکاری ئەم نەخۆشییە دەگەڕێتەوە بۆ گەشەکردنی نائاسایی دەمارە خانەکان لە قۆناغی گەشەکردنی مێشک لە کۆرپەلەدا.

چڕکردنەوەی بەرنامەی تایبەتی ڕۆشنبیری و چارەسەری ھەڵسوکەوت لە سەرەتای تەمەندا ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ یارمەتیدانی منداڵ بۆی ئاگاداری خۆی بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]