شێعری قوتابخانە
لەوانەیە ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بگونجێت، بەڵام ھیچ ھۆکارێک نەدراوە کە بۆچی. تکایە دڵنیا بە کە ھۆکارەکەت لەسەر بنەمای یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا داندراوە. {{سڕینەوە|ھۆکار}}ـێک دابنێ .
ئەگەر ئەم وتارە و سیاسەتەکانی سڕینەوەی خێرا یەک ناگرن، یان ئەگەر دەتەوێت چاکی بکەیت، تکایە ئەم ئاگادارییە لابەرە، بەڵام ئەم ئاگادارییە لەم پەڕەیە لامەبە ئەگەر خۆت دروستت کردووە. ئەگەر تۆ دروستکەری ئەم پەڕەیەیت و لەگەڵ سڕینەوەی نیت، دەتوانیت کرتە لەسەر دوگمەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بکەیت و باسی بکەیت کە بۆچی ئەم پەڕەیە شایەنی سڕینەوە نییە. ھەروەھا دەتوانیت سەیری پەڕەی لێدوان بکەیتەوە بۆ ئەوەی ببینیت ئەگەر پەیامەکەت وەڵامی دراوەتەوە. ئاگاداربە: ھەر وتارێک ئەم تاگەی لێ درا، لەوانەیە لە ھەر کاتێکدا بەبێ ئاگاداریی زیاتر بسڕدرێتەوە ئەگەر بەبێ ھیچ گومانێک لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا گونجا، یانیش ئەگەر ھیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر پەڕەی لێدوان نەدرا.
ئەگەر لە پەڕەی وتووێژدا پەیامێکت بەجێ ھێشتووە بەڵام ھێشتا ئەم پەیامە دەردەکەوێت، ئەوا کاشی پەڕەکە خاوێن بکەوە. بەڕێوەبەران: سەیری بەستەرەکان، مێژوو (دوایین بەسەرداچوونەوە)، و لۆگەکان بکەن پێش سڕینەوە. ئەم پەڕەیە دوایین جار لەلایەن Zemen (بەشدارییەکان | لۆگەکان) دەستکاری کراوە سەعات ١٩:١٣ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو (٣٢ سەعات لەمەوبەر) |
شێعری قوتابخانەی شەریف حوسێن پەناهی یێکێکە لەو ھۆنراوانەی ملوانکەی شین.ئەو شێعری یێکێکە لەو ناسراوانەی ئەم شاعیرە هەروەها زۆروتراوەتەوە و هەروەها فیلمی لێ درووستکراوە.
دقی شێعرەکە:
[دەستکاری]پاش ئەوەی کە خۆر هەڵدێ
پڕشنگ ئەخاتە سەر دێ
خوێندەواران دێنە دەر
ڕێی مەکتەب دەگرنە بەر
***
لە نێو کۆمەڵی ماڵان
بۆ خوێندنی منداڵان
ماڵێکی زۆر وێرانە
کراوەتە قوتابخانە
کاکی مودیر بەیانی
بەر لە خوێندەوارانی
ئەڕوات و لەو بەر درگا
ماوەیێ هاتوچۆ دەکا
ڕەوشتی کاکی مودیر
لاوی ژیر و ڕۆشنبیر
لە نێو دڵی خەڵکی دێ
بە جوانی گرتوویە جێ
یاری هەژارەکانە
هیوای نەدارەکانە
لاوێکی چاک و ڕووخۆش
کوردی وێژ و کوردی پۆش
بەڕاستی خەڵکی ئەوێ
گیانیان بۆ مودیر ئەوێ
***
ماوەی تر مەکتەبی دێ
گەرم ئەبێ بە سروودێ
لە پەنجەرەی پورتوکاو
تیشکی خۆر ئەداتە ناو
مامۆستا وەکوو جاران
ئەڵێ بە خوێندەواران:
دیسان رۆژی شەممەیە
کاتی پرسینەوەیە
( وریا تۆ هەستە سەر پێ
دەرسی پێشووم بۆ بڵێ
(ئا) وێنەی چی؟ (ب) وەک چی؟
(ت) وێنەی چی؟ (پ) وەک چی؟
لە ئەلفەوە تاکوو یێ
هەرچی دەیزانی بیڵێ. )
وریا بیر ئەکاتەوە
وەڵامی ئەداتەوە:
( ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی
بێ وەکوو برسییەتی
پێ بەوێنەی پێ پەتی
تێ وەکوو تاڵی ژین
تاریکی و تێکۆشین)
کاتێ شتێ نازانێ
بۆ منداڵان ئەڕوانێ
(نون بە وێنەی نەدار
هـێ بە چەشنی هەژار)
***
کاکی مودیر هەڵدەستێ
بەرامبەریان دەوەستێ
ئەڵێ: (بەسیەتی ئیتر
دەس کەینە باسێکی تر
هەتا من لە بیرم بێ
ئەم وشانە ئەگوترێ
تاکەی دەرسی دڵتەنگی؟
تاکەی دەرد و بێدەنگی؟
ئیتر لایان بەین لە بیر
روو کەینە را و تەگبیر)
***
منداڵەکان مات ئەبن
دەرسی تازە گوێ دەگرن
بێدەنگی قوتابخانە
پڕ دەبێ لەم وشانە:
(ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی
بێ وەکوو بیرەوەر
تێ وێنەی تێکۆشەر
سێ وەکوو سەربەستی
سەر و سێدارە و سستی)
منداڵ بە یەک دەنگەوە
دەڵێن بە ئاهەنگەوە:
(خێ بە وێنەی خەبات
خوێندن و خوێن و خەڵات
کاف وێنەی کوردستان
کورد و کۆمەڵ و کوێستان)
***
ماوەی بەر لە نیوەڕۆ
دوایی دێ دەرسی ئەمڕۆ
ئێوارە منداڵەکان
لە نێو باخ و لە سەربان
دەرسی تازە دەخوێنن
بە خەڵکی رادەگەیێنن:
(یێ وەکوو یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی)
***
ڕۆژی شەممەی داهاتوو
ئەم دەرسەیان لەبەر بوو
بەڵام تاکوو خۆراوا
بەو گەرمای خۆرەتاوا
لە ڕێی شارا وەستابوون
چاوەڕێی مامۆستا بوون
تینی خۆر و خەمباری
پرسین و چاوەنواڕی:
(مامۆستامان وا لە کوێ؟
بۆچی نایەتەوە دێ؟ )
***
ڕۆژی ئەوڵی زستان
کە سەرما هاتە کوێستان
کەسێ هەواڵێ دێنێ
دڵی دێ ئەلەر زێنێ
پێش ئەوەی تاریک دابێ
هەواڵێ کەوتە نێو دێ:
(مامۆستای قوتابخانە
کەوتووەتە بەندیخانە
مامۆستای قوتابخانە
کەوتووەتە بەندیخانە)
***
ماوەی حەفتەیێ دەگوزەرێ
نابێ لەوی خەبەرێ
بەڵام خوێندەوارەکان
هەر لە قوتابخانەدان
دەنگی بەرزی دەرسی جوان
ئەڕوا بەرەو ئاسمان:
(ب وێنەی بێگانە
برین و بەندیخانە... )
چاویان وا بە ڕێەوە
مامۆستایان بێتەوە
ڕۆژی هەوەڵی زستان
کە سەرما هاتە کوێستان
کەسێ هەواڵێ دێنێ
دڵی دێ ئەلەرزێنێ:
(چەن لاوێکی رۆشنبیر
بە هاوڕێی کاکی مودیر
ئەو ڕۆژە تاریک و ڕوون
لە سێدارە درابوون)
***
ئیتر ئەو منداڵانە
جێ دێڵن قوتابخانە
کاتێ ئەڕۆن بە دڵتەنگ
چاو بە فرمێسک و بێدەنگ
خوێندەوارێ کش و مات
سەرنجی دیوار ئەدات
فرمێسکی پڕ لە گرێ
دێت و بەر چاوی دەگرێ
لە بان تەختەی سەر دیوار
خەتێ مابوو بە یادگار
دڵی نەدەهات کەسێ
شتی لە سەر بنووسێ:
(ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی
ب وێنەی بێگانە
بڕین و بەندیخانە)[١]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ «شیعری قوتابخانە، شەریف حوسێن پەناھی». allekok.ir. لە 2025-01-07 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)