شێخ عەلی ھەکاری
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

شێخ عەلی ھەکاری قوڕەیشی کوڕی ئەحمەد کوڕی یوسف کوڕی جەعفەر کوڕی عەرەفە کوڕی مەئمون کوڕی موئەمیل کوڕی وەلید کوڕی قاسم کوڕی وەلید کوڕی عوتبە کوڕی ئەبوسوفیانە
ئیمام و پێشەوا و زاھید و زانا و دانا و شەرعزان و پیاوچاک بووە، لە مانگی شەوالی ساڵی ٤٠٩ی کۆچی بەرامبەر ١٠١٨ی زایینی لە گووندی دیڕەش لەدایکبووە (دیڕەش گوندێکە ئێستا سەربەقەزای ئامێدی یە و لە باشووری ڕۆژھەڵاتی قەزای ئامێدی یە و دەکەوێتە باکووری چیای گارە، ئەوکاتە سەر بە میرنشینی ھەکاری بووە)
ھەروەک خۆی ئەفەرموێ تەمەنم دە ساڵ بووە دەستم کردووە بە وەرگرتن و گێڕانەوەی فەرموودە، جا بۆ وەرگرتنی فەرموودە زۆر وڵات گەڕاوە و گەیشتووە بە خزمەت زۆر لە زانایان و دانایانی ئەو سەردەمە و فەرموودەی لێ وەرگرتوون
مامۆستاکانی (ئەوانەی فەرموودەی لێیان وەرگرتووە)
[دەستکاری]لە موسڵ:
٭ ئەبوو جەعفەر محەممەدی کوڕی موحتاجی مەروزی فەقییە
لە حەلەب:
٭ئەبوو لقاسم عەلی کوڕی ئەحمەدی کوڕی موزەفەری موقرئ
لە سەیدا:
٭ئەبوو موحەمەد حەسەنی کوڕی محەممەدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی جومەیع
لە سوڕ:
٭ئەبوو فەرج عەبدولوەھابی کوڕی حوسێنی کوڕی عومەری کوڕی بورھان
لە قودس:
٭ ئەبووبەکر محەممەدی کوڕی ئەحمەدی واسیتی خەتیب
لە ڕەملە:
٭ ئەبوو حوسێن محەممەدی کوڕی حوسێنی کوڕی تەرجومان
لە میسڕ:
٭ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەدی کوڕی فازیلی کوڕی نەزیفی فەڕا
٭ ئەبوو قاسم ھیبەتوڵای کوڕی عەلی کوڕی عەبدولڕەحمانی کوڕی شامەی موعافیری
لە مەککە:
٭ئەبوو حەسەن محەممەدی کوڕی عەلی کوڕی سەخری ئەزدی
٭ئەبوو مەنسوور محەممەدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی قاسمی موقرئ
لە بەغداد:
٭ئەبوو قاسم عەبدولمەلیک کوڕی محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی بوشران
٭ئەبوو قاسم حوسێنی کوڕی ئەحمەدی کوڕی محەممەدی شیرازی
٭ئەبوو حەسەن عەلی کوڕی عومەری کوڕی قەزوینی
٭ئەبووبەکر محەممەد کوڕی عەلی کوڕی موسای خەیات
ئەم زانایانەش فەرموودەیان لە شێخ عەلی ھەکاری وەرگرتووە
[دەستکاری]-ئەبوو لقاسم کوڕی سەمەرەقەندی
-ئەبوو عەلی کوڕی بەنا
-ئەبوو یاسین عەبدوڵڵای کوڕی محەممەدی بەردانی
-یەحیای کوڕی عەتاف
-عەبدولڕەحمان کوڕی حەسەنی فارسی
-حەسەنی کوڕی ئەبوعەلی موقری
شێخ و مامۆستای لە تەسەوف و سلوک دا
[دەستکاری]لەبەغداد تەریقەتی وەرگرتووە لەسەر دەستی شێخ ئەبوو فەرەجی تەرتوسی
کە ئەویش لەسەر دەستی شێخ عەبدولواحیدی تەمیمی وەرگرتووە
ئەویش لە شێخ ئەبووبەکری شیبلی
ئەویش لە شێخ جونەیدی بەغدادی
ئەویش لە شێخ سڕی سەقەتی
ئەویش لە شێخ مەعروفی کەرخی
ئەویش لە شێخ داودی تائی
ئەویش لە شێخ حەبیبی عەجەمی
ئەویش لە شێخ حەسەنی بەسری
ئەویش لە ئیمامی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب
ئەویش لە پێغەمبەری وەرگرتووە
ئینجا شێخ عەلی ھەکاری گەڕایەوە گووندەکەی خۆی و خۆی جیاکردەوە بۆ عیبادەت و یەکتاپەرستی، ئینجا خەلک ڕوویان تێکرد و لە زانست و تەسەوفەکەی سوودیان وەردەگرت و باوەڕێکی چاکیان پێ ھەبوو، چەندین تەکیەی کردووەتەوە بۆ دەروێش و موریدەکانی لە شوێنی جیاواز، و خەلیفەکانی بڵاوبوونەوە بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای زەوی دا، بەتایبەت لە کوردستان و ھیندستان و ئەفغانستان و …،
لە خەلیفە ناودارەکانی لە کوردستان
[دەستکاری]٭ شێخ محەممەد مەغریبی ڕێکەوتی خاوەنی کتێبی (الرباعیات الرقیقة الطریة فی التصوف) و (المنظومة باللغة الفارسیة)
٭ شێخ پیرموس، کە لە گووندی زێوە ی سەربەناحییەی بامەڕنێ نێژراوە
٭ شێخ محەممەد موتەوەکیل، لە گووندی مائی نێژراوە
٭شێخ موسا، لە گووندی نیشا سەربەھەکاری نێژراوە
٭ شێخ عەلی، لە گووندی دزە سەر بە ھەکاری نێژراوە
٭ شێخ بەتاری و چەندانی تر
و لە خەلیفە ناودارەکانی لە شاری بەغداد شێخ ئەبوو سەعید موبارەکی مەخزومی یە کە خاوەنی قوتابخانەیەکی گەورەی ئایینی بووە و سەدان قوتابی ھەبووە (قوتابخانەکەی لە ئێستادا مزگەوت و تەکیە و مەرقەدی شێخ عبدالقادری گەیلانی یە)، ھەروەھا شێخ موبارەکی مەخزومی مامۆستا و شێخ و ئوستازی حەزرەتی سوڵتانی ئەولیا سەید شێخ عەبدولقادری گەیلانی یە کە لە دوای خۆی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەسەر قوتابخانەکەی دانیشتووە و وانەی گووتووەتەوە و ئیڕشادی خەلکی کردووە.
شێخ عەلی ھەکاری زۆر عیبادەتی کردووە و زوھدی زۆر بووە و دڵپاک بووە و لای ھەموو کەس قەبوڵ و ڕێزلێگیراو بووە
٭شێخ یەحیای کوڕی مەندە ئەفەرموێ شێخ عەلی ھەکاری ھاتە لامان، زۆر نوێژ و عیبادەتی دەکرد و یەکێک بوو لە گەورەی سۆفییەکان
٭عەبدولغەفاری کوڕی محەممەدی کوڕی مەنسووری کوڕی عەلانی کەرجی ئەفەرموێ حەدیسم وەرگرتووە لە شێخ عەلی ھەکاری و چاوەکانم قەت کەسێکی وایان نەبینیوە لە چاکی و لە زوھد دا.
زۆر لە پیاوچاکانی گەورە پێیان گووتووە تۆ شێخی ئیسلامی، بەڵام شێخ عەلی لە بەکەمزانینی خۆی فەرموویەتی بەلکو من شێخێکم لە ئیسلام
مردن
[دەستکاری]لە سەرەتای مانگی موحەڕەمی ساڵی ٤٨٦ی کۆچی بەرامبەر ١٠٩٣ی زایینی لەتەمنی ٧٧ساڵی کۆچی دوایی کردووە و لە گووندی دیڕەش نێژراوە و مەرقەدەکەی ناسراوە و خەلکێکی زۆر سەردانی دەکەن، شایەنی باسە چەند ساڵێک پێش ئێستا بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیا، مەرقەدی پیرۆزی بەر بۆردومانەکە کەوتووە و زیانی پێگەیشتووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- علماء الکورد وکوردستان صالح شیخو الھسنیانی
- امارة البھدینان العباسیة محفوظ محمد عمر العباسی
- وفیات الاعیان ابن خلکان
- البدایة والنھایة ابن کثیر
- الکامل فی التاریخ ابن الاثیر
- لسان المیزان ابن حجر العسقلانی
- سیر اعلام النبلاء الذھبی
- شذرات الذھب شھاب الدین العکری الدمشقی