شۆڕشی فەرھەنگی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
شۆڕشی فەرھەنگی شۆڕشی فەرھەنگی بەشێکە لە شۆڕشی سۆسیالیستی، مەفھومی ڕاپەرینی خەڵک و ھێنانەدی فەرھەنگێکی تازەیە، واتە فەرھەنگی سۆسیالیستی و ھەستپێکردن و ھەزمکردنی ئەم ئایدۆلۆجی و فەرھەنگە سۆسیالیستییەیە لە لایەن کۆمەلانی زەحمەتکێشەوە.
لەکاتی شۆڕشی سۆسیالستیانەدا دەسەڵاتی زەحمەتکێشان سەقامگیر دەبێت، ھەموو بەرھەمە سۆسیالستییەکان و پەیوەندییە بەرھەمھێنەرەکان بەتەواوی تازە دەبن و دەوڵەتی سۆسیالستی دادەمەزرێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوە کە شۆڕشی فەرھەنگی سەربگرێت، فەرھەنگی تازە و سۆشیالستی بەتەواوی سەقامگیر دەبن، شۆڕشی فەرھەنگی لەم قۆناغەدا گۆڕینێکی بونیاتنەرانە بە سەرباری فەرھەنگیی کۆمەڵانی خەڵکدا دێنێت، ئەم گۆڕینەش لەسەر پایەیی توانای تازەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ھەلومەرجی تازەی ماددی و سیاسی دەبێت.
شۆڕشی فەرھەنگی چەندین لایەنی ھەیە وەکو: کارکردنی پێشکەوتووانە و بێوێنە لە بواری فێرکردن و پەروەردەکردندا، لە ناوبردنی نەخوێندەواری، سەپاندنی خوێندنی پلەی سەرەتایی بەسەر ھەموو خەڵکیدا، پەروەردەکردنی سیاسیانەی خەڵک، بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی سیاسی خەڵک، پەروەردەکردنی گیانی نوێخوازی، پێگەیاندنی ڕۆشنبیری تازە، لەناوبردنی حاڵەتی دواکەوتنی فەرھەنگی، زیندووکردنەوەی کەلەپوری ھونەری و ئەدەبیی پێشینان و ... ھەروەک چۆن لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بایەخی پێدەدرێت.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]- فەرھەنگی نوی، وەرگێڕانی:بورھان قانع.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسان ٢٠١٧) |