شوێنپێی نیشتنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوێنپێی نیشتنەوەی ئاپرتوونتی لە ناوچەی مێریدیانی پلانۆمی مەریخ.

شوێنپێی نیشتنەوە کە پێی دەوترێت ئیڵایپسی نیشتنەوە، ئەو ناوچەیەیە کە کەشتییەکی ئاسمانی لەسەر تەنێکی فەلەکی دەنیشێتەوە، دوای چوونە ژوورەوەی بەرگەهەوای تەنەکە، خاڵی نیشتنەوەی کەشتییەکی ئاسمانی بەندە بە پلەی کۆنترۆڵکردن (ئەگەر هەبێت)، گۆشەی چوونە ژوورەوە بارستەی چوونە ژوورەوە، بارودۆخی بەرگەهەوا و ڕاکێشان، بە کۆکردنەوەی گۆڕاوە زۆرەکان دەتوانرێت مۆدێلی ناوچەی نیشتنەوەی کەشتییەکی ئاسمانی چەند هێندە بکرێت سەرەڕای ئەوەش تا ڕادەیەکی دیاریکراو لە وردبینی. بە ھاوشێوەکردنی چوونە ژوورەوە لە ژێر بارودۆخی زۆر جیاوازدا دەتوانرێت ئیڵایپس ئەگەری حیسابی بۆ بکرێت قەبارەی ئیڵایپس لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی پلەی نادڵنیایی دەکات بۆ ماوەیەکی متمانەی دیاریکراو.[١]

سەرچاوە[دەستکاری]