بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
« سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ »
گۆرانی from the EP سەما[١]
فۆرمات
تۆماربوون٢٠١٨
چەشن
ماوەھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥"
نووسەر
بەرھەمھێنەر

سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ (بە ئینگلیزی: Dancing with a Stranger) تاک گۆرانییەکی گۆرانیبێژی بریتانیایی سام سمیت و گۆرانیبێژی ئەمریکی نۆرمانییە. دەقی ئەم گۆرانییە لەلایەن سمیت، نۆرمانی، جیمی نیپس، مایکێل ئێس ئێریکسن، تور ھێرمانسن نووسراوە و لەلایەن ستارگیت و نیپس بەرھەم ھێنراوە. «سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ» لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن کاپیتال ڕێکۆردز بڵاو کرایەوە. ئەم تاکە گۆرانییە لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بوو، لە مەکسیک، ئایسلەندا و لوبنان پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، لە بەریتانیا پلەی سێھەمی گرت، لە ئەمریکا پلەی حەوتەم و لە ٢١ وڵاتی تردا یەکێک بوو لە ١٠ گۆرانییە باشەکان. بە وتەی گۆڤاری فوربز «سەما لەگەڵ کەسێکی نامۆ» پڕ بینەرترین موزیکی ڕادیۆیی ساڵی ٢٠١٩ بوو.[٢]و بۆ خەڵاتی بریت لە ٢٠٢٠ وەکوو گۆرانی ساڵ پاڵێورا.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. «DANCE - EP by Sam Smith». Apple Music. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Greenburg، Zack O'Malley. «Lil Nas X, Normani, Maluma And The 30 Under 30 Music Class Of 2020». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    بەستەرە دەرەکییەکان

    [دەستکاری]