سەرەتای دروستبوونی مافیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەربردەی دەرکەوتن و دامەزراندنی مافیا ، گەلێک زۆرن بەڵام ئەمانەی کە زۆر باسدەکرێن و زۆر ئاشکرا و جێگای باوەڕپێکردنن ئەمانەن :

سەربردەی یەکەم[دەستکاری]

لە سەربردەی یەکەمی پەیدابوونەکە دەڵێن : " پاش داگیرکردنی دورگەی سیسیلیا لە لایەن فەڕەنسیەکانەوە مافیا پەیدا بووە ، بۆ بەرپەرچدانەوەی داگیرکردنەکە ، لە مانگی مه‌ی 1282 خەڵکی ئەو دورگەیە کە ھێشتا نەبوونە بەشێک لە ئیتاڵیا ، بە ئاشکرا ناڕەزایی و تۆڵەکردنەوە لەناو خەڵکی دوورگەکە سەریھەڵدا، پیاوێک بە ناوی (جان بروسیدا) لە پالیرموی پایتەختی دوورگەکە سوێند دەخوات کە دەبێت خاکەکەیان لە داگیرکەران پاک بکاتەوە. ئەو لەگەڵ دەستەیەک لە ھاوڵاتیانی دوورگەکە ڕێکخراوێکی نھێنیان بەناوی Morte alla francia italia anela دامەزراند ، کە ماناکەی دەبێتە ( مردن بۆ فەڕەنسیەکان ھاواری ئیتاڵیایە) یان ماناکەی ( ئیتاڵیا ھیوای مردن بۆ فەڕەنسیەکان دەخوازێت) ، پیتی یەکەمی وشەکان بەواتای مافیا - MAFIA دێت . ئەوەش دەبێتە نیشانه‌ی دەستە نھێنیەکە بۆ کارکردن و بەرژەوەندی کێشە نیشتیمانیەکان.ئەگەر چی گومانیش لەو بۆ چوونە دەکرا چونکە لەو دەمانە ئیتاڵیایی یەکگرتوو ھێشتا دانەمەزرابوو.ئەو فەڕەنسیانەی چوونە ناو دوورگەکە و پێش ڕزگارکردنی سیسلیا ، لە چالاکی نادیار و کتوپڕدا ھەموویان لەناو چوون ، پیاوەکانی بروسیدا دەست بەسەر دورگەکەدا دەگرن . ئەوەیان سەربردەی یەکەمی دامەزراندن و سەرھەڵدانی مافیابوو.

سەربردەی دووەم[دەستکاری]

چیرۆکی دووەمی سەرھەڵدانی ئەو بزافە لەسەر زاری جۆزێف بنانۆ- Joseph bonanno کە لە (کتێبی پیاوی شەرەف) نوسیوێتی . ئەو دەڵێت مافیا لەگەڵ سەرھەڵدان و یاخیبوونی خەڵکی سیسیلیا بووە دژ بە داگیرکەرانی فەڕەنسی کە لەساڵی 1282 کردوویانە. لە ھەفتەی ژانەکانی پێش چەژنی قیامەت ، لەو ڕۆژەدا پیاوانی باج وەرگرتن بۆ گرتن و بەدوا داچوونی ئەو کەسانەی باجیان نەداوە ، لە بەردەم کڵێساکانی بالیرموی پایتەختدا و پێش نوێژی ئێوارە دەوستان ، تا ئەوانەی باجیان نەداوە و خۆیان لە باجدان دەزنەوە بگرن. لەو دەمانە کیژە نازدارەکەی سیسیلیا لەگەڵ دایکی بەرەو کڵێسا دەچوون ، سەربازێکی فەڕەنسی پەلاماری دەدا و کیژەکە دەباتە پەنای کڵێساکە و تا لەوێ دەستدرێژی بکاتە سەر ، بۆیە دایکی ھاوار دەکا ، کیژەکەم کیژەکەم ، دەنگی ئەو ژنە سیسیلیایو ئاگر لە ھەناوی پیاوانی ئەو دوورگەیە بەردەدا ، ھاوارەکەی ئەو دەبێتە دروشمێک بۆ سەرھەڵدانەکەیان و سومبلی خاکە داگیرکراوەکەیان ، بەوەش یاخیبوون و ناڕەزایی دەگاتە شارەکانی تری سیسیلیا ، پیاوانی مافیا ئەو چیرۆکە بۆ بەرپابوونی مافیا بە شکۆدارتر دەزانن.

سەربردەی سێیەم[دەستکاری]

سەربردەی سێییەمیش بەھۆی قاوەیەکی عەرەبیەوەیە ، بۆ سەرھەڵدانی مافیا دەگێڕدرێتەوە ، دکتۆر ئوسامە شەعلان لە ئینسکلۆپیدیایی کچەکەی خۆیدا. لەسەر زاری توێژەرێکی ئەمریکایی دەڵێت : کەوا وشەی مافیا ، لە وشەیەکی عەرەبییەوە ھاتووە ، (مفیای) واتا نوا یان پەنا ، کە موسڵمانەکان لەسەدەی نۆیەمی زاینی ھێرش دەکەنە سەر دورگەی سیسیلیا زۆربەی خەڵکەکە لە ترسی موسڵمانەکان ڕادەکەن ، خۆیان لەناوچە شاخاویەکان حەشار دەدەن ، لەوێ کۆمەڵگەیەکی نھێنی لەو خێزان و ئەو ھۆزانە دادەمەزرێنن تا بەرگری و دژایەتی عەرەب و موسڵمانەکان بکەن.

کە فەڕەنساییەکانیش پەلاماری دورگەکە دەدەن ، ئەوەیان دووبارە دەبێتەوە ، چونکە فەڕەنساییەکان خەڵکەکە دەبەنە کاری زۆرەملێ و زەویە داگیرکراوەکانیان پێ خۆش دەکەن ، ئەوانیش لە دەست ئەو کارە دژوارە ڕادەکەن ، خۆیان لەناوڤشاخەکاندا دەشارنەوە تا بێکاری بۆ فەڕەنساییەکان نەکەن ، بەوەش کۆمەڵەی نھێنی دادەمەزرێنن.

هەندێک بیروڕای جیا[دەستکاری]

ھەندێ نوسەر و توێژەری تر لە چەندان کتێب بۆ سەرەتای پەیدابوونی ئەو کۆمەڵە نھێنیانە بۆچوونی تریان ھەیە ، کەوا لەساڵی 1860 کە ئیتاڵیا بەسەر چەندان وڵات و ھەرێم دابەش کرابوو ، لەوانەش دورگەی سیسیلیا ، کە لەلایەن چەند چەتەیەک بەناوی (لاتیڤۆند) بەڕێوە دەچوو ، کە دەسەڵاتیان لەسەر خەڵکی ڕەشوڕووتی ، نا گوندەکانی شازادە و دەرەبەگەکان چەسپاندبوو ، ، کارەکانی ئەو دەرەبەگانە لەلایەن پیاوانی لاتیڤۆندەوە جێبەجێ دەکرا ، بە تایبەتی لە ھەرێمە ڕۆژئاواییەکانی دورگەکە کە لە شارەکانی بالیرمو و ئاجریجانتی و ترابانی تێدابوو. لەناو شاخەکاندا ، لە گوندە لاچەپەکاندا ، خەڵکە ھەژارەکە لەناو ئەو بەرزاییانەوە خەریکی بژێوی خۆیانبوون ، زۆر بە زەحمەت زادی ڕۆژانەی خۆیان دابین دەکرد ، ئینجا شازادە و دەرەبەگەکان ، ئەوانەیان دارکاری کردووە و کاری زۆر قورسیان پێ کردوون ، لە کێڵگەکانیان بەخۆڕایی کاریان پێکردوون ، خۆشیان لەشارە گەورەکانی ڕۆما و بالیرمو و ناپۆلی خەریکی کەیف و سەفا دەبن ، میللەتەکەش لەناو نەخوێندەواری و نەخۆشی و برسێتی دەتلانەوە ، لە ئەنجامی ئەو زۆردارییە و لە ئاکامی زەبروزەنگی زۆردارەکان لەو ناوچە شاخاوییانەدا بنکە و ھێلانەی دەستەکانی مافیا لە کوڕانی بە جەرگ و چاونەترسەکان دروست دەبێت . ئەو دەستانە باج و سەرانە لە ئاغا و دەرەبەگەکان دەستێنن ، کەسیش جورئەت ناکات لە داواکانیان ساردییان کەمتەرخەمی بکات ، ئەوان لەو دەمانە دەستە و چەتەکانی مافیا دادەمەزرێن . لەو ڕۆژانە کەس نەبوو مەڕوماڵاتەکەی بلەوەڕێنێت گەر باج و خاوەی نەدابوایە ، کەس گەنمەکەی نە دەدوورییەوە گەر سەرانە و پارەی نەدابوایە ، ئەگەر نا کە بەیانی لەخەو ھەڵدەستا ، دەیبینی بەرھەم و داھاتەکەی تێکدراوە و ئاژەڵەکانی سەر بڕاوە ، ئەگەر ھەر باجی نەدابوایە ئەوە سێیەمین ئاگادارکردنەوە و کەڤکردنەکە کوشتنی خۆی بوو ، چەند پیاوێکی دەمامکدار دەچوونە سەری ، بەو تفەنگەی جوتیارەکان ناویان نابوو ، گورگینە ، ئەوان بەو تفەنگە گورگیان کوشتووە ئەگەر پەلاماری مێگەڵەکانیان دابوایە، دەیانکوشت .

بەپێی ئەو زانیاریانەی تۆمارکراون لەنێوان ساڵانی 1900 تا 1925 ھەزارەھا لادێیی بونەتە قوربانی دەستی چەتە و ڕێگرەکانی لاتیڤۆندی. ھێدی ھێدی کۆمەڵەکە دەستیان درێژ دەبێت ، دەگاتە ناو ھەموو توێژەکانی کۆمەڵگەکە ، کە بەزمانی ئیتاڵی پێی دەوترێت ، نومو ، کە بەواتای پیاو دێت ، ئەوەش نیشانەی جوامێری و پیاوەتی دەستەکەبووە ، چونکە لەو دەمانەدا تەنیا پیاو کاریان کردووە.

قسەیەکی تریش ھەیە گوایە دەستەواژەی مافیا بۆ یەکەمین جار لە 1863 و دووساڵ لەدوای دامەزراندنی مەملکەتی ئیتاڵیا پەیدا بووە ، کە تێدا دورگەی سیسیلیا لەژێر بەیداخی یەکەتی ئیتاڵیادا بووە ، کە لەسەر دەست و فەرماندەیی (جۆزێف کازیبالدیی) ڕزگارکەری سیسیلیا و ناپۆلی لە بن دەستی بنەماڵەی (بوربوونی) دەرھێناوە لەساڵی 1860. لەو فەرمانڕەواییەدا کێشەی زۆر لەسەر باج و پەیڕەوکردنی نادادپەروەری تێدا ڕوویداوە ، بەھیچ شێوەیەک ڕەچاوی ھەژاری دانیشتوانە ھەژارەکەی نەکردووە ، باجەکەی سەرشانی لە دانیشتوانی ھەرێمی لومباردیای لە ڕوو ئابوورییەوە کە بە ھەرێمە دەوڵەمەند و گەشەدارەکە ناسرابوو زۆربووە. بۆ گەشەکردنی ئابووریە ساوا و لاوازەکەیان حوکمەتی ناوەندی باجی زیاتری لەسەر کارە بازرگانیەکانیان داناوە ، ئەوانەی لەگەڵ فەڕەنسیەکان کاریکردووە داناوە ، بەوەش ڕەچاوی گوزەرانی جوتیارەکانی باشووریان نەکردووە ، ئەوانەی دانەوێڵەیان بۆ بەرھەم ھێنانی مەشروپ و میوە ناردووە بۆ فەڕەنسا، دیارە کەوا فەڕەنسیەکانیش بەھەمان شێوە کاریانکردووە و باجیان زۆر کردووە و بەمەش باری سەر جوتیاران قورستربووە . لەو دەمانە و لەگەڵ چەوسانەوەی خەڵکەکە ، کەسێک بەناوی (جۆزینی ماتزینی) لەسەر یاخیبوون بەردەوام دەبێت و یەکگرتنی وڵاتەکەی پێ باش نابێت ، کە لە ژێر فەرمانڕەوایی ئیمانوئیلی پاشای سیردینیا کرابوو ، لەساڵی 1870 یاخیبونەکەی بالیرمو شۆڕشێکی لێ بەرپا دەبێت ، پاش ئەوە خەڵکی دوورگەکە سوپایەکی یەکگرتووی لێ ساز دەکات ، بەمەش مافیا دادەمەزرێت و قەوارەیەکی یەکگرتوو بەخۆیەوە دەبینێ ، ماتزینی سود لە بێکاری خەڵکەکە و ئازایەتییان وەردەگرێت ، ھەموویان لەژێر فەرماڕەوایی خۆی کۆ دەکاتەوە و دروشمێک بۆ خۆی بەناوی ( ماتزینی بواری دزیکردن و سوتان و ژەھراویکردن دەدات ) ، لەو دروشمەدا وشەی مافیا وەکو گەمەیەکی گجکە لەسەر کەنارەکانی سیسیلیا دروست دەبێت ، بەوەش وشەکە و دەستەکە گەورە دەبێت ، دەبێتە وشەیەکی تەریبی مردن ، زۆرتر شێوە و ئاکاری دڕندەیی وەردەگرێت .

سەرچاوە[دەستکاری]

مالپەڕی ـ زانستی هەسارەی شەشەم ـ