بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان
Ўзбекистон Республикасининг Президенти
نیشانی سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان
ئاڵای سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان
ئێستا
شەوکەت میرزیایێڤ

لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (ە)وە
نازناوی پایەڕێزدار (پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان)
بەڕێز سەرۆک کۆمار (نافەرمی)
فەرماندەی باڵای گشتی (سەربازی)
دۆخسەرۆکی دەوڵەت
بارەگاکۆشکی سەرۆکایەتیی ئۆکسارۆی (١٩٩١–٢٠١٦)
کۆشکی سەرۆکایەتیی کووکسارۆی (لە ٢٠١٦ەوە)
بارەگای ترتاشکەند
دەستنیشانکەردەنگدانی جەماوەری
ماوەی پایە٧ ساڵ، دەکرێت خولێکی تر درێژ بکرێتەوە[١]
خاوەن پایەی دەستپێکئیسلام کەریمۆڤ
دامەزراندنی پایە٢٤ی ئازاری ١٩٩٠ (سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستانی سۆڤیەت)
١ی ئەیلوولی ١٩٩١ (سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان)
مووچە١٧٧،٥٢٨،٠٠٠ سووم، بەرامبەر بە ١٥،٦٠٠ دۆلار لە ساڵدا[٢][٣]
ماڵپەڕwww.press-service.uz

سەرۆکی کۆماری ئۆزبەکستان ( بە ئۆزبەکی: Oʻzbekiston Respublikasining Prezidenti, Ўзбекистон Республикасининг Президенти) سەرۆکی دەوڵەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە ئۆزبەکستان. نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە ساڵی ١٩٩١دا دامەزراوە و جێگەی سەرۆکی لیژنەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای ئۆزبەکستانی سۆڤیەتی گرتەوە کە لە ساڵی ١٩٢٥دا دامەزرابوو. سەرۆک کۆمار ڕاستەوخۆ بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەلایەن ھاووڵاتیانی ئۆزبەکستانەوە کە تەمەنیان زیاتر لە ١٨ ساڵە ھەڵدەبژێردرێت.[٤]

ئیسلام کەریمۆڤ دوای دامەزراندنی ئەو نووسینگەیە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، تاکە سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان بوو؛ لە سێ ھەڵبژاردنی لەسەریەک سەرکەوتنی بەدەستھێنا کە زۆر کەس بە ساختەی دەزانن. ھەڵبژاردنی سێیەم زۆرترین مشتومڕی لەسەر بوو بەھۆی ئەوەی دووجار ھەڵبژێردرابوو کە بەپێی دەستووری ئۆزبەکستان زۆرترین ماوەی سەرۆکایەتی دەتواێنت دوو خول بێت. ڕوونکردنەوەی فەرمی ئەوە بوو کە یەکەم خولی سەرۆکایەتی کە پێنج ساڵە، بەپێی دەستووری پێشوو بووە و بۆ خۆنووسینە نوێیەکە ھەژمار نەکراوە. لە ٢ی ئەیلولی ٢٠١٦، کەریمۆڤ لە ماوەی خولی سێیەمی سەرۆکایەتیدا کۆچی دواییی کرد. لە دانیشتنێکی ھاوبەشی ھەردوو ئەنجومەنی باڵای ئۆزبەکستان لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦، شەوکەت میرزیایێڤ، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئۆزبەکستان وەک سەرۆک کۆماری کاتی دەستنیشان کرا.[٥] لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، میرزیایێڤ لە دەنگدانی جەماوەریدا وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. ھەرچەندە چاودێرانی نێونەتەوەیی بەھۆی سنووردارکردنی ڕاپۆرتکردنی میدیا و پڕکردنەوەی دەنگەکان ھەڵبژاردنەکەیان بە ئازاد و دادپەروەرانە وەسف نەکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Constitution of the Republic of Uzbekistan". constitution.uz.
  2. ^ "Зарплаты президентов - Новости Таджикистана ASIA-Plus". news.tj. Archived from the original on 2019-06-03.
  3. ^ "Сколько зарабатывает Путин и президенты других стран / FinHow.ru". finhow.ru.
  4. ^ "Constitution of the Republic of Uzbekistan". GOV.UZ.
  5. ^ "Uzbek parliament appoints PM Mirziyoyev as interim president". Reuters. 8 September 2016. Retrieved 8 September 2016.