سیفەتی پیتەکان
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
سیفەتی پیتەکان (بەعەرەبی:صفات الحروف): شێوازی دەرچوونی پیتەکەیە لەدەرچەی تایبەت بەخۆی. زمانی عەرەبی ٢٩ پیتی ھەیە، ھەریەک لەم پیتانە خاوەنی چەندی سیفەتێکن. بەشێوەیەکی گشتی سیفەتی پیتەکان دابەش دەکرێت بۆ دووبەش ١-ئەو سیفەتانەی دژیان ھەیە. ٢- ئەو سیفەتانەی دژیان نییە.[١]
ئەو سیفەتانەی دژیان ھەیە
[دەستکاری]- ئاشکراو چرپە(الجهر والهمس).
- توندی، خاو و نەرمی، سیفەتێک لەنێوان توندی و نەرمی (الشدة والرخاوة والبینیة).
- بەرزەوەبوو و نزمەوەبوو (الٳستعلاء والٳستفال).
- لکاوەکان و کراوەکان ({عەرەبی{الٳطباق و الٳنفتاح}}).
ئەو سیفەتانەی دژیان نییە
[دەستکاری]-فیکە(الصفیر).
- ھەڵبەزین و ڕاتەکان (القلقلة).
- نەرم و نیانی (اللین).
- لادان (الانحراف).
- دووبارەکردنەوە (التکریر).
- بڵاوبوونەوە (التفشی).
- بەرەو درێژبوون (الٳستطالة).
- مینگە (الغنة).
ئاشکراو چرپە (الجهر والهمس)
[دەستکاری]چرپە(الهمس):دەنگێکی نزمە کە شاراوەیە لەگوێدا و لە ئەنجامی کرانەوەی دەنگەژێکان و نەھەژاندنیان و ھاتنەدەرەوەی ھەوایەکی زۆری ھەناسە ڕوودەدات.
ئەو پیتانەی کە بە شێوەی چرپە دەخوێندرێنەوە ژمارەیان ١٠ پیتە: (ف، ح ، ث، الهمزە، ش ، خ، ص ، س، ك ، ت) زاناکانی زانستی تەجوید بەبەکارھێنانی ئەم دە پیتە ڕستەیەکیان دروست کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاسان لەبەربکرێن:(فحثَّه شخصٗ سكت). ئەم پیتانە پێیان دەگوترێت پیتەکانی چرپە لەبەر ئەوەی لەکاتی گوتنیاندا دەنگێکی ناسک و نزمیان ھەیە.
ئاشکرا(الجهر):دەنگێکی بەرزە و ئاشکرایە لە گوێدا کە بەھۆی لێکدانی دەنگەژێکان و ھەژاندنیان و گرتنەوەی بەشێکی زۆر لەھەوای ھەناسە ڕوودەدات.
ھەموو ئەو پیتانە دەگرێتەوە کە بەشێک نین لە پیتەکانی چرپە و ژمارەیان ١٩ پیتە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ نور، مكتبة. «تحميل كتاب شرح منظومة المقدمة الجزرية لأيمن سويد جمع وتقديم ليلى نبيه نبهان PDF». www.noor-book.com (بە عەرەبی). لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Zanstitajweed.com /زانستي تهجويد /زانستی تەجوید /تجويد/». www.zanstitajweed.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ کتێبی شرح المنظومة الجزریة، عەبدالله توفیق
بەستەرە دەرکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |