سیستمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە
![]() | ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Kushared (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٧ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
سیستمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە بریتییە لە سیستمێک لە ڕێگایەوە دەتواندرێت بەڵگەنامەکان وەربگیرێنەوە، چاودێریان بکرێن، بەڕێوەببردرێن و پاشەکەوتیش بکرێن، هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز. کارێکی دیکەی ئەم سیستمە، ئەوەیە لە توانایدایە گشت وەشانەکانی پەڕگەکە تۆماربکات و هەڵیان بگرێت (بۆ چاوپێخشاندن بە مێژووی بەڵگەنامەکە). لە بارێک کە بەڵگەنامەکان دیجیتاڵی بن ئەوا ئەو جۆرە سیستمانە درووستکراوی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەرن.
مێژوو[دەستکاری]
لە سەرەتای هەشتاکانی سەددەی بیستەم، ژمارەیەک لە فرۆشیاران دەستیان بە پەرەپێدانی نەرمەکاڵایەک دا بۆ بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان. ئەو سیستمە مامەڵەی لەگەڵ بەڵگەنامە کاغەزییەکان دەکرد، بە جۆرێکیش بوو کە جگە لە کاغەزی چاپکراو و بڵاوکراوەکان ئەوا وێنەی فۆتۆگرافیشی لە خۆ دەگرت.
دواتر جۆری دووەمی ئەم سیستمە پەرەی پێدرا کە بۆ بەڕێوەبردنی پەڕگە ئەلیکتڕۆنییەکان بوو، نموونە ئەو جۆرە بەڵگەنامانەی کە لەڕێی کۆمپیوتەرەوە درووست دەکرێن، کە هەندێک کات بەکارهێنەران لە کۆمپیوتەری خۆیاندا هەڵیدەگرن.