بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سیریکان چارۆنسیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیریکان چارۆنسیری

لەدایکبوون١٩٨٦
یاسۆتۆن، تایلەند
نەتەوەتایلەندی
پەروەردەئامادەیی تریام ئدۆم سوکسا
زانکۆی تامماسات
پیشەپارێزەر
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

سیریکان چارۆنسیری (لە دایکبووی ١٩٨٦) پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە لە تایلەند. لەگەڵ دامەزراوەی پارێزەرانی تایلەند بۆ مافەکانی مرۆڤ (TLHR) کاردەکات. سیریکان یەکێکبوو لە نوێنەرە یاساییەکانی نێو چواردە قوتابی چالاکوانی نێو بزووتنەوەی دیموکراسی نوێ. چەندینجار تووشی بێزارکردن و ھەڕەشە بووتەوە لەلایەن دەسەڵاتداری تایلەندی. سیریکان یەکەم پارێزەری تایلەندی بوو کەسزابدرێت لەسەر تۆمەتکردن و فیتنە بە ئەنجومەنی سەربازی.

خوێندن

[دەستکاری]

سیریکان چارۆنسیری لە ساڵی ١٩٨٦ لە تایلەند لەدایکبوو[١] و لە شاری یاسۆتۆن گەورەبوو. لە ئامادەیی تریام ئدۆم سوکسا خوێندوویەتی،[٢] دواتر چۆتە زانکۆ و لەبەشی یاسا خوێندوویەتی. لە ساڵی ٢٠٠٩ لە بەشی یاسای زانکۆی تامماسات خوێندن تەواودەکات.[٣] لەدوای زانکۆ، دەچێتە مەشقی ھاوینە لە کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی دادوەران کە ڕێکخراوێکی ناحکوومییە، دواتریش دەبێتە ڕاوێژکار لە کۆمەڵەی ڕێگریکارانی ئەشکەنجەدان و یەکێتیی پارێزەرانی ئەمریکی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەدا، مافەکانی مرۆڤ لە تایلەند. لە ساڵی ٢٠١٣، ناوبراو داواکاری پێشکەشکرد بۆ پڕۆگرامی یاسا لە زانکۆی ئسێکس بۆ خوێندنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ.[٤]

کارکردن

[دەستکاری]

دوای خوێندنی ماستەر ئەوا سیریکان دەگەڕێتەوە کارکردن بۆ کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی دادوەران، ئەمەش لەکاتی کودەتای ٢٠١٤ی تایلەند بوو. سیریکان لەوکاتە تێگەیشت کەپێویستە لە ڕێکخراوێکی جیاوازکاربکات بۆ مامەڵەکردنی یاسایی لەگەڵ وەکیلەکانی چونکە لەوکاتە ھێزە سەربازییەکان خەڵکیان دەستگیردەکرد بەبێ بوونی فەرمانی گرتن، زیندانییان دەکردن بەبێ دادگایی کردن، ھەروەھا لە کامپی نھێنی دەستبەسەر دەکران. لەوکاتەدا بووە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارێزەرانی تایلەندی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتادا وەک ھێڵێکی گەرمی ڕاوێژکردن بوو. دواتر کۆمەڵەکەی گەورەکرد بۆ تیمێکی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ کەلەلایەن گرووپ و کۆمەڵانی یاساناسی نێودەوڵەتی لە مافەکانی مرۆڤ ھاریکاری دارایی وەردەگرت.[٢][٣]

لە ساڵی ٢٠١٥، سیریکان توانی فۆتۆجۆرنالیست ئەنتۆنی کوان لە دامەزراوەن ئینتیوم میدیای ھۆنگ کۆنگ دەرباز بکات، کە ھاتبووە تایلەند بۆ ڕووماڵکردنی تەقینەوەیەک لە مەزارگەی ئراوان لە تایلەند بە جلێکی پارێزراوەوە لە چاکەت و کڵاوی خۆپارێزی، ناوبراو دەستگیرکرا بەوەی نەیزانیبوو بەکارھێنانی ئەو کاڵایانە قەدەغەکراوە بەپێی یاسای ئەو وڵاتەوە. ناوبرا لەوکاتەی دەیویست بگەڕێتەوە بۆ ھۆنگ کۆنگ دەستگیرکرا و پاسپۆرتەکەشی دەستی بەسەردا گیرا.[٥][٦]

لە حوزەیرانی ٢٠١٥، چواردە خوێندکاری باڵای گرووپی دیموکراسی دوای ڕێکخستنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەوا بەتۆمەتی فیتنە و تۆمەتکردننەوە دەستگیرکران و لەدادگایەکی سەربازی حوکمکران. سیریکان بوو بەپارێزەری ئەو خوێندکارانە.[٧] دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ لە گیرانی قوتابییەکان، سیریکان سزادرا لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیاری فەرمی و شاردنەوەی بەڵگەکان. دواتر سیریکان سکاڵایەکی لەدژی پۆلیس تۆمارکرد بەھۆی چوونە نێو ئوتومێلەکەی ئەو بەبێ پرسکردن پێی و دوور لەبنەما یاساییەکان.[٨] ئەنجامی سکاڵاکەش، بوونە ھۆی سزای زیاتر بەسەر سیریکان بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی نادرووست.[٩][١٠]

دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێنەوا، سوویسرا ئەوا سزایەکی دیکە بۆ سیریکان بڕیاری لەسەر درا بەتۆمەتی فیتنە و پلانگێڕی دژ بە حکوومەت.[١١][١٢] ئەمەش یەکەمجاربوو پارێزەرێک بەم تۆمەتە سزابدرێت لە تایلەند بەھۆی بەشداریکردن و قسەکردن بۆ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ.[١٣][١٤]

لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٧، سیریکان چارۆنسیری خەڵاتی L4L بەدەستھێنا لە ئەمستەردام، ھۆڵەندا. ئەمەش یەکەمجاربوو ژنێک ئەو خەڵاتە بباتەوە.[١٥] لە ساڵی ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ค้นรถทนายความ '14นศ.' ตามหมายศาลอาญา» [Search of the cars of "the 14"'s lawyers in the Criminal Court]. Bangkok Post (بە Thai). Bangkok, Thailand. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. 1 2 Chanwanpen، Kasamakorn (٢٠ی ئازاری ٢٠١٦). «Young Lawyer Sirikan Charoensiri Finds Herself Being Prosecuted After Representing the New Democracy Movement». The Sunday Nation. Bangkok, Thailand. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. 1 2 วรรลยางกูร، วจนา؛ พุกสุข، พิมพ์ชนก (٢٠ی شوباتی ٢٠١٦). «เมื่อทนายถูกตั้งข้อหา…ศิริกาญจน์ เจริญศิริ "ถ้าสิ้นหวังคงเป็นนักกฎหมายไม่ได้"» [When she was charged...Ms. Sirikan Charoensiri was asked "If a lawyer is not hopeless."] (بە Thai). Bangkok, Thailand: The Matichon Online. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. 5th Human Rights in Asia Conference (PDF). The Human Rights in Asia Conference 2013. Colchester, Essex, England: University of Essex. 7 June 2013. لاپەڕە 17. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 11 December 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 December 2016 ھێنراوە. {{cite conference}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. Lee، Danny (٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Hong Kong photojournalist detained in Thailand for allegedly carrying bulletproof vest has passport returned». South China Morning Post. Hong Kong. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. «Hong Kong photographer to face trial in Thailand». The Guardian. London, England. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. Fernquest، Jon (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Student protests: UN, EU slam charges against students». Bangkok Post. Bangkok, Thailand. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. «Human rights lawyer accused of defying police order | Prachatai English». Prachatai. Bangkok, Thailand. ٢ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. «Police press charges against human rights lawyer for defying their orders | Prachatai English». Prachatai. Bangkok, Thailand. ١٣ی ئایاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. «ทนายความศูนย์ทนายความเพื่อสิทธิมนุษยชน รับทราบข้อกล่าวหาโดยเจ้าหน้าที่ตำรวจ» [Allegations by the police for Attorney of Lawyers for Human Rights Centre] (بە Thai). Washington, D. C.: Benar News. Radio Free Asia. ١٣ی ئایاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. «Embattled human rights lawyer accused of sedition | Prachatai English». Prachatai. Bangkok, Thailand. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. Chanwanpen، Kasamakorn (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Human rights lawyer charged with sedition». The Sunday Nation. Bangkok, Thailand. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. «Drop sedition charge» (PDF). Arab Times. ژمارە 16287. Al Shuwaikh, Al Asimah, Kuwait. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لاپەڕە ١٥. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. «Amnesty campaigns against unfair trial of Thai human rights lawyer». The Nation. Bangkok, Thailand. Deutsche Presse-Agentur. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. «'The Voice of Rights', about lawyers and freedom of expression». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. https://th.usembassy.gov/2018-international-women-courage-award/