سکووڵی پەروەردەی چەمچەماڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکووڵی پەروەردەی چەمچەماڵ یەکێکە لەو سکووڵانەی کە سەر بە زانکۆی سلێمانییە دەکەوێتە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ،لە دیراسەکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نووسراوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی (١٥\١٠\٢٠٠٦) بریاری کردنەوەی ئەم سکووڵە درا،بەفەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی (١/١١/٢٠٠٦) لە قەزای ناوبراو کرایەوە ،ئەم سکووڵە سەرەتا لە چوار بەش پێکھاتبوو (کوردی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسی و بەشی زانستەرامیارییەکان) پاشان سکووڵی زانستەرامیارییەکان جیا بۆیەوە بوو بە سکووڵێکی جیای سەر بە زانکۆی سلێمانی، پاشان لە بەر پێویستی ناوچەکە بەپسپۆڕی زمانی ئینگلیزی بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٧/٢٩/٩٦٠٤) لە ڕێکەوتی (٢٤/٧/٢٠٠٨) بڕیار درا بە کردنەوەی بەشی زمانی ئینگلیزی لە سکووڵی پەروەردەی چەمچەماڵ.

ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندن و کردنەوەی ئەم سکووڵە پێگەیاندنی کەسانی پسپۆڕ لە بوارەکانی (زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و پەروەردەو دەرونناسی) بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی کە بتوانن لە ئایندە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە بکەن لە دەڤەرەکەدا.

زانکۆ[دەستکاری]

زانکۆی سلێمانی

سەرچاوە[دەستکاری]

سکووڵی پەروەردەی چەمچەماڵ[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]