سوزانا لیو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوزانا لیو

سوزانا لیو چالاکوان و ناڕزاکارێکی مالیزییە لەبەرامبەر ڕفاندن و ونبوونی ھاوسەرەکەی. لەشووباتی ٢٠٢٠ سکاڵای لەسەر کاربەدەستانی دەسەڵات تۆمارکرد لەسەر بەئامانج نەگەیشتنی کەیسی ھاوسەرەکەی. مانگی دواتر، لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیان[دەستکاری]

سوزانا لیو بەڕێوبەری قوتابخانەیەکبوو لە مالیزیا، ھاوسەرەکەی ناوی رەیمۆند کۆھ، ھەردووکیان لەپەیڕەوی کریستیانن. لە ساڵی ٢٠٠٤، کۆمەڵگای ھیوایان دامەزراند بۆ یارمەتیدانی خێزانە ھەژارەکان.[٢] لەدوای شووباتی ٢٠١٧، ھاوسەرەکەی ڕەیمۆند دەڕفێندرێت و وندەبێت، ئەمەش لەڕووداوێکی تەم و مژاویدا کاتێک لەلایەن تیمێکی پیشەگەرەوە بە حەوت ئوتومبێلی پێشبڕکێ و دوو مانتۆڕ دەوردەدرێت و لەماوەی ٤٠ چرکە دەڕفێندرێت.[٣] ڕەیمۆند تا ئەمڕۆش (شووباتی ٢٠٢٠) ھەواڵی نەبووە.[٤]

دوای ڕووداوەکان، لیو بەردەوام داوای لە کاربەدەستانی مالیزی دەکرد کە ھەواڵ لەسەر مێردەکەی ڕابگەیەنن و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکەن، بەڵام شتەکان بێسوود بوون. ئەمەش وای لە لیو کرد نەک تەنیا لەسەر کەیسی خۆی، بەڵکوو لەسەر کەیسی کەمایەتییەکانی دیکەی مالیزیا بێتە دەنگ. لیو کەمپەینی کرد لەبارەی ونبوونی کەپڵێکی دیکەی کریستیان لە مالیزیا ئەو روت سیتیپو و جۆشوا ھیلمی،[٢][٥] ھەروەھا چالاکوان ئەمری چێ مات.[٦]

سوزانا لە شووباتی ٢٠٢٠، ڕایگەیاند کە سکاڵا لەدژی تاک بەتاکی گەورە دەساڵاتانی مالیزیا تۆماردەکات، بەوەی کەیسەکەی چیتر نابێت درەنگبکەوێت ئەمەش دوای تێپەڕینی سێ ساڵ لە ونبوونی.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Pastor Koh's wife Susanna Liew named 2020 International Woman of the Year | The Star Online". www.thestar.com.my. Retrieved 2020-03-16.
  2. ^ ئ ا "Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-16.
  3. ^ "MALAYSIA - Where is Pastor Raymond Koh?". Release International (بە ئینگلیزی). 2020-02-13. Retrieved 2020-03-16.
  4. ^ Chin, Emmanuel Santa Maria. "Pastor Koh's wife sues IGPs, others over his 'enforced disappearance' | Malay Mail". www.malaymail.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-16.
  5. ^ "Ruth Sitepu's family hopes for answers into couple's disappearance in Suhakam inquiry | The Star Online". www.thestar.com.my. Retrieved 2020-03-16.
  6. ^ Chin, Emmanuel Santa Maria. "Pastor Koh's wife sues IGPs, others over his 'enforced disappearance' | Malay Mail". www.malaymail.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-16.
  7. ^ Chin, Emmanuel Santa Maria. "Pastor Koh's wife sues IGPs, others over his 'enforced disappearance' | Malay Mail". www.malaymail.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-16.