بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سالی ڕوونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سالی ڕوونی
لەدایکبوون (١٩٩١-٠٢-٢٠) ٢٠ی شوباتی ١٩٩١ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
کاسڵبار، مەیۆ، ئیرلەند
پیشە
  • نووسەر
  • سیناریۆنووس
زمانئینگلیزی
پەروەردەکۆلێژی ترینیتی دەبلین
چەشنخەیاڵکرد
کارە بەرچاوەکانوتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧)
کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨)
جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١)
واژوو

سالی ڕوونی (بە ئینگلیزی: Sally Rooney؛ لەدایکبووی ٢٠ی شوباتی ١٩٩١) نووسەر و سیناریۆنووسێکی ئیرلەندییە. سێ ڕۆمانی بڵاو کردووەتەوە: وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧)، کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨)، و جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١).

کارەکانی سالی پەسنی ڕەخنەگرانە و سەرکەوتنی بازرگانییان بە دەست ھێناوە. تایم لە ٢٠٢٢دا، بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیھان ناوی بردووە.[١]

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

سالی ڕوونی لە ٢٠ی شوباتی ١٩٩١، لە کاسڵبار، مەیۆ لە دایک بووە،[٢] ھەر لەوێ گەورە بووە و ھێشتا لەوێ دەژی.[٣] باوکی، کیران ڕوونی، لە Telecom Éireannدا کاری دەکرد. و دایکی، ماری فارێل، ناوەندێکی ھونەری بە ڕێوە دەبرد.[٣][٤][٥] سالی یەک برا و  یەک خوشکی ھەیە.[٣] لە کۆلێژی ترینیتی دەبیلندا، بەشی ئینگلیزی خوێندووە.

بیبلیۆگرافی

[دەستکاری]

ڕۆمانەکان

  • وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠١٧. ژپنک ٩٧٨٠٥٧١٣٣٣١٢٧.
  • کەسە ئاسایییەکان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠١٨. ژپنک ٩٧٨٠٥٧١٣٣٤٦٤٣.
  • جیھانی جوان، لە کوێیت. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠٢١. ژپنک ٩٧٨٠٥٧١٣٦٥٤٢٥.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sally Rooney: The 100 Most Influential People of 2022». Time (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Armitstead، Claire؛ @carmitstead (٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Sally Rooney: 'I don't respond to authority very well'». The Observer (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٠٢٩-٧٧١٢. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب Cocozza، Paula (٢٤ی ئایاری ٢٠١٧). «'I have an aversion to failure': Sally Rooney feels the buzz of her debut novel». The Guardian. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Brockes، Emma؛ @emmabrockes (٢٨ی ئابی ٢٠٢١). «Sally Rooney on the hell of fame: 'It doesn't seem to work in any real way for anyone'». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Collins، Lauren (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Sally Rooney Gets in Your Head». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]