سافتلەندێنگ لینوکس سیستم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Softlanding Linux System
SLS وەشانی ١٫٠٥
گەشەپێدەرپیتر مکدۆناڵد
بنەماڵەلەوچۆ-یونیکس
باری کارکردنکۆتایی هاتووە
مۆدێلی سەرچاوەپرۆگرامە ئازادەکان و سەرچاوە کراوە
یەکەم وەشانئاب 15, 1992 (1992-08-15)
جۆری ناوکیەکپارچە (لینوکس)
مۆڵەتنامەGNU General Public License
ماڵپەڕی فەرمیSLS وەشانی ١٫٠٥

سافتلەندینگ لینوکس سیستم (بە ئینگلیزی: Softlanding Linux System) کورت دەکرێتەوە بۆ SLS، یەکەمین دابەشکراوی لینوکس بوو کە بەو شێوەی ئێستە لەبەردەستایە. پیتەرمەکدۆناڵد بۆ یەکەمین جار بە خستنە پاڵ یەکی ناووکی لینوکس  و پڕۆگرامەکانی پڕۆژەی گنۆ، لە گەڵ پڕۆگرامەکانی وەک  X Windows وە TCP/IP  لە ١٥ ئەگەوست ١٩٩٢ زاینی یەکەمین دابەشکراوی بەو شێوەی کە ئەمڕۆھەیە خستە بەردەست. ئەم کۆمەڵە پڕۆگرامانە ھەروەھا بناخەی سەرەکی پەرەپێدانی دابەشکراوەکانی لینوکس لە خۆ دەگرێت. ھەرچەند بەرھەڵستی زۆری ئەم دابەشکراوە لە گەڵ بۆچونەکانی جیاوازی بەکارھێنەران بوو، بەڵام (SLS)بۆ ماوەی ساڵێک ناسراوترین دابەشکراوی لینوکس بوو بۆ بەکارھێنەران. زۆری خاڵە لاوازەکانی (SLS) بووە ھۆی ھەوڵدانی ئارەزومەندان بۆچارەسەر کردنی کێشەکانی ئەم دابەشکراوە. بە مەش پتریک ڤوڵکەردینگ(Patrick Volkerding) لە زستانی ١٩٩٢ کۆمەڵە گۆڕانکاری لە سەر (SLS) لە ڕووی لابردنی بەرھەڵەستیەکان، باشتر کردنی تواناکانی، وە ھەروەھا تەواوکردنی دووکۆمێنتەکانی ئەنجام دا. بەم حاڵەیش پیتەر مەکدۆناڵد حەزی بە وە نەبوو کە گۆڕانکاریەکانی ڤوڵکردینگ بە کاربھێنیت ئەمەش وای کرد لە مەی ١٩٩٣ ببێتە ھۆی بڵاوبونەوەی دابەشکاراوی سلاکوێر(Slackware)، یەکەمین دابەشکراوێک کە بە شێوەێکی بەر بڵاوو بەکار ھاتوەووە ھەر وەھا کۆنترین دابەشکراوی چالاکی لینوکس بە حیساب دێت. نەکردنی پەرەپێدانی مۆناسیب و شایان بۆ پێویستی بە کارھێنەران بە دەست پیتەر مەک دوناڵد لە (SLS) بووە ھۆی کۆچی بەکارھێنەران بۆ دابەشکراوی داتاشراو لە (SLS) واتە سلاکوێر، وە کۆتای پێش وەختی یەکەمین دابەشکراوی لینوکس " ئەمە یەکەمین ئینشیقاق لە بازنەی لینوکس روویدا کە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بویەوە" دابەشکراوی سلاکوێر کۆنترین دابەشکراوی لینوکسە کە تا ئێستەیش چالاکە وە ناوبانگێکی جیھانی ھەیە. سلاکوێر دابەشکراوی زۆری لێبۆتەوە کە یەکێک لەوانە زووزەیە (SUSE)  وە ھەروەھا بووەتە ئیلھام وەترگرتنی دابەشکراوی وەک ئارچ (Arch).

سەرچاوەکان[دەستکاری]