ساتراپ
ساتراپ یان شاراب یان شارەبان (لە فارسی کۆن :خشەترەپاوەن 𐎧𐏁𐏂𐎱𐎠𐎺𐎠 / xšaθrapāwn)، لە زمانى میدیەوە بە واتای شارەدار پارێزەری شار (هەرێم)، فەرمانڕەواى هەرێمێک لە هەرێمەکانى میدیا و دواتر ئیمپراتۆریەتی هەخامەنشى (ئەخمینى) . ساتراپ لە زمانى کۆنى یۆنانی وەرگیراوى وشەی میدیایی خشاتراپاون کە لە فارسیدا بووەتە شەهراب و شەهربان و لە کوردیدا بووەتە شارەوان و شاردار (شالیار).
لە پاڵ هەر ساتراپێکەوە، فەرماندەیەکی سەربازی هەخامەنشییەکان وەک یاریدەدەر و هاریکار جێگیر دەکرا. ئەرکی فەرماندەی سوپا ئەوە بوو کە دەسەڵاتى سەربازیی لە دەستی ساتراپەکان نەهێلێت تا ئەگەری یاخیبوون کەم بێتەوەو بەڕێوەبەرى باج و داهاتەکان بوو بۆ حکومەتی ناوەندی. جگە لەم ڕێوشوێنانە، بریکاری نهێنی وسیخوڕ ڕەوانەی هەرێمەکانى ئیمپراتۆرییەت دەکران بۆ چاودێریکردنی ئەدای ساتراپەکان و ئاگادارکردنەوەی کۆشکى ئیمپراتۆر لەئەگەرى هەر یاخیبوون بوونێک ساتراپەکان بەنیازی بن . ئەم ئەفسەرانە بە " چاو و گوێی شاهـ " ناسرابوون.
ئیتیمۆلۆژیی ساتراپ
[دەستکاری]وشەی خشەترەپاوەن لە لە مزمانى گەلى میدیاو فارسی کۆنەوە وەرگیراوە, لە پەهلەوی شەترپان, و لە کوردى شارەوان ولە زمانی فارسی نوێ بووەتە شەهربان و شەهراب, و ئەم وشەیە بووەتە ساتراپ لە زمانی یۆنانیدا.