بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیندانی قزلحیسار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زیندانی قزلحیسار (بە فارسی: زندان قزل‌حصار) گەورەترین زیندانی دەوڵەتیی ئێرانە. تا ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٢٠ ھەزار زیندانی لەخۆگرتبوو، لەو ژمارەیە ١٣ ھەزاریان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە ڕاگیرابوون.[١] دەکەوێتە قزلحیسار لە شاری کەرەج، بە دووریی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژاوای تارانی پایتەختی ئێران.[٢] (دوو زیندانی دیکە لە دەوروبەری کەرەج ھەن: زیندانی ڕەجایی شەھر و زیندانی ناوەندیی کەرەج).[٣]

زیندانی قزلحیسار بەھۆی بارودۆخە جۆراوجۆرەکانی ناوییەوە بەناوبانگە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١١دا، بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، کاتێک لە کاتی ڕاپەڕینێکی زیندانەکاندا ١٤ کەس کوژراون و ٣٣ کەسیش برینداربوون. ھەروەھا ڕاپۆرتی زیندانیانی پێشوو ھەیە کە ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی جەستەیی زیندانیانی تێدایە لەلایەن کارمەندانی زیندانییەکەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بارودۆخی خراپیی پاکوخاوێنی و کەمی چاودێری پزیشکی دەدەن.[٤][٥] مانگی ئایاری ٢٠١٥ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانییەکان بەڕێوەچوو: لە نێوان ٦ی ئایار تا ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥، لانیکەم ٧٧ زیندانی کە ھەموویان بە تاوانی ماددەی ھۆشبەر تۆمەتبار کرابوون، لە زیندانی قزلحیسار لەسێدارە دراون.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Hrana - News Agency - Human Rights Activists News Agency». Hrana - News Agency (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «Ghezel Hesar Prison - Karaj (Alborz Province)». wikimapia.org (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. HRW: Locked up in Karaj, p. 23 "16" ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ishr.org, Political prisoners moved to "horror jail". ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. «Hrana - News Agency - Human Rights Activists News Agency». Hrana - News Agency (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. «Iran Human Rights | TV Episode: Voices and Video from Death Row: Ghezelhesar Mass-Executions |». iranhr.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.