زوزانا ستیڤولۆڤا
ڕواڵەت
زوزانا ستیڤولۆڤا | |
|---|---|
زوزانا ستیڤولۆڤا ساڵی ٢٠١٦، لە واشنتۆن. | |
| لەدایکبوون | ١٩٨٣ |
| نەتەوە | سلۆڤاکیا |
| پەروەردە | دکتۆرا |
| پیشە | پارێزەر، سیاسیی، مامۆستا زانکۆ لە زانکۆی ترناڤا |
| خاوەنکار | یەکێتیی مافەکانی مرۆڤ |
| ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
| حیزبی سیاسی | پارتی پرۆگرێسیڤی سلۆڤکایا |
زوزانا ستیڤولۆڤا (لە دایکبووی ١٩٨٣) پارێزەری سلۆڤاکی، لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، بووە یەکەم ژنی سلۆڤاکی ئەو خەڵاتەی پێبدرێت.[١]
ژیان
[دەستکاری]زوزانا لە ساڵی ١٩٨٣ لە سلۆڤاکیا لەدایکبووە. ئەو ئێستا مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی ترناڤا. ناوبراو بەشداربوو لە درووستکردنی ڕێسای کۆچبەری لە کۆماری سلۆڤاکیا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٦، زوزانا کەمپەینێکی بۆ مافەکانی پەنابەران و کۆچبەرە ھاتووەکانی ئەوورپا سازکرد. زوزا چەند کەیسێکی گرنگی بردەوە، لەسەر ڕەتکردنەوەی ژمارەیەک لە پەنابەرانی ڕەتکراوە، کە دواتر بەھۆی چالاک و پاڵپشتی زوزاناوە قبوڵکران وەک پەنابەری سیاسیی لە سلۆڤاکیا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Zuzana Števulová receives International Women of Courage Award ١٧ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Human Rights League of Slovakia, Retrieved 15 July 2016
- ↑ Zuzana Stevulova, migrationonline.cz, Retrieved 15 July 2016
- ↑ Biographies, State.gov, Retrieved 15 July 2016
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە زوزانا ستیڤولۆڤا تێدایە.