زنجیرەچیای ئاڵاگەڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زنجیرەچیای ئاڵاگەڵا
وڵاتسریلانکا
پۆتانی شوێن٧°١٥′١٢″N ٨٠°٢٦′٤٧″E
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬١٤٠ مەتر
Map

زنجیرەچیای ئاڵاگەڵا (بە سینھالی: අලගල්ල) زنجیرەچیایەکە لە سنووری پارێزگاکانی ناوەندی و سەباراگامووا لە سریلانکایە. لەگەڵ چواردەوری بەتالیگالە (බතලේගල) ھەروەھا ناسراو بە بەردی ئینجیل. ئەم زنجیرە چیایە نزیکەی پێنج سەدە (١٥٠٥–١٩٤٨) لە دژی داگیرکارییەکانی پورتوگالی، ھۆڵەندی و ئینگلیزی بووەتە پەناگەیەک بۆ شۆڕشگێرە سریلانکییەکان.[١]

مێژوو[دەستکاری]

زۆربەی شەڕەکان بۆ داگیرکردنی شانشینی کەندیان لە بەلانە ڕوویدا. پاشاکانی کەندیان کە بە سەرکەوتوویی دەرکەوتن ئەمیش بەھۆی پاڵپشتییەکان کە لەلایەن دانیشتووانی ئەم زنجیرەچیایەوە بوو. قەڵای بەناوبانگی بەلەنا کە وەک قەڵایەکی بەردی ستراتیژی و قەڵایەک بۆ شانشینی کەندیان کاری دەکرد لە نێوان قەدباڵی کادۆگاناوا و زنجیرە چیای ئاڵاگەڵا دروست کرا.[٢]

تونێل و تاڤگە دەستکردەکان[دەستکاری]

ھێڵەکانی ئاسنین بۆ سەرەوەی وڵات لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دامەزرا کاتێک کە شانشینی کەندیان لە ساڵی ١٨١٥دا دژ بە ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیا ڕاپەری بووە کۆسپ لەبەردەم ئینگلیزەکان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەیان. ئەم زنجیرە چیایە چەندین تاڤگەی مەزنی تێدا ھەڵکەوتووە ئەم تاڤگانە ببونە کۆسپێکی تر لەبەردەم ھێلەکانی ئاسنین، ڕێڕەوی شەمەندەفەرەکە بە ھەڵکەندنی باڵی دەستکرد لەسەر تاشەبەردەکانی چیایەکە لە سەرەوەی تاڤگەکان دروست بوو. ھەرچۆنێک بێت ئەم ڕێگایەی شەمەندەفەرە کە تەواوبوون زۆر مەترسیدارن، بەتایبەتی لەوەرزی بارانباریندا، کاتێک بارانێکی زۆر دەبارێت دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تاڤگە ھەڵواسراوەکان و بەردی لێژاوییەکانی زیان بە شەمەندەفەرەکان و ڕێرەوەکانی شەمەندەفەرەکە بگەیەنێت.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Online edition of Daily News – Features". archives.dailynews.lk. Retrieved 2021-09-17.
  2. ^ "අලට කන්න බැරි අලගල්ලේ කන්ද". දිනමිණ. Retrieved 2021-09-17.
  3. ^ madu783 (2014-07-30). "Meeyan Ella Incline – මීයන් ඇල්ල දුර්ග මාර්ගය". ලංකා දුම්රිය (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-17.