دەستگیرکردنی ڤلادیمیر پوتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستگیرکردنی ڤلادیمیر پوتین
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٣ی شوباتی ٢٠١٢
چەشنی بڵاوکردنەوەYouTube video

دەستگیرکردنی ڤلادیمیر پوتین: ڕاپۆرتێک لە ھۆڵی دادگا، ڤیدیۆیەکی ڤایرۆسییە، لە سەرەتادا لە یووتیووب لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٢ لەلایەن کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕووسی «لانسلۆت» بڵاوکراوەتەوە گرتە ڤیدیۆییەکان لە دادگاییکردنی ژیانی ڕاستەقینەی میخائیل خودۆرکۆڤسکی وەرگیراون و دواتر بە شێوەی دیجیتاڵی دەستکاری کراون بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێکی ھەواڵیی ساختە دروست بکرێت، وەڵامی پوتین بۆ دادوەر لە گرتە تەلەڤیزیۆنییەکانەوە وەرگیراوە کە پوتین بەشداری سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ دەکات.

ڤیدیۆکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی ٣ ملیۆن جار بینراوە و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ نزیکەی ١٣ ملیۆن بینەری ھەبوو. تیمی یاسایی خودۆرکۆڤسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر لینکی ڤیدیۆکەیان داناوە. ھەروەھا ڤیدیۆکە لە بلۆگی LiveJournalی تایبەت بە ئەلێکسی ناڤالنی دووبارە بڵاوکرایەوە.[١]

لایەنگرانی پوتین لە وەڵامدا ڤیدیۆیەکی تایبەت بە خۆیان دروستکرد کە بە ناوی «ڕووسیا بەبێ پوتین - ڕووسیا بەبێ داھاتوو». ڤیدیۆکە لەسەر درووشمی بەناوبانگی «ڕووسیا بەبێ پوتین» دەژەنرێت کە زۆرجار لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ڕووسیا بەکاردەھێندرا.

چەند ڕۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە ئاشکرا بوو کە ترەیلەری فیلمێکی بەڵگەنامەیییە بەناوی «کودەتایەک لەسەر ڕووسیا- A Coup On Russia» کە لە ساڵی ٢٠٠٢ وێنەگیراوە و لە ڕووسیا قەدەغە کرا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]